riklam

كرماشان.. وشكەساڵی زیاتر لە هەزار ملیار تمەن زیان بە جوتیاران دەگەیەنێت

کوردستان 10:25 AM - 2021-07-19
.

.

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كرماشان ڕایگەیاند: بەهۆی باران نەبارینەوە بڕی هەزار و 317 ملیار تمەن زیان لە جوتیارانی ئەو پارێزگایە كەوتووە.

ئیبراهیم دارایی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كرماشان ڕایگەیاند: لە ساڵی پارەوە تا ئێستا لەو پارێزگایە باران نەباریوە و كەرتی كشتوكاڵ تووشی بێ ئاویی بۆتەوە و وشكەساڵی باڵی بەسەر ئەو پارێزگایەدا گرتووە.

وتیشی: بەپێی لێكۆڵینەوەكانی ئەوان تا ئێستا وشكەساڵی هەزار و 317 ملیار تمەن زیانی بە جوتیارانی ئەو پارێزگایە گەیاندووە.

 دارایی ڕاشیگەیاندووە كە ساڵانە لە پارێزگای كرماشان بڕی 265 هەزار تۆن گەنم، 164 هەزار تۆن جۆ، و 44 هەزار تۆن نۆك بەرهەمدەهێنرێت.

PUKmedia ئاژانسی ئیسنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket