riklam

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەدیهێنانی خەونی سەرۆك مام جەلالە

کوردستان 10:59 PM - 2021-07-18
.

.

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دەیانەوێت لە رێگەی یەكگرتنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە، كار بۆ بەدیھێنانی خەونێكی سەرۆك مام جەلال بكەن.

كۆلۆنێل دەیڤید ویلیامز فەرماندەی ناوەندی ھاوئاھەنگیی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە ھەرێمی كوردستان، بەر لە كۆتاییھاتنی ئەركەكەی لە ھەرێم، لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ كوردسات نیوز كە بڕیارە رۆژی دووشەممە پێشكەش بكرێت، لەبارەی خەونێكی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، چاكسازیكردن لە ریزەكانی پێشمەرگە و یەكگرتنی ئەو ھێزانە شتێكی باشە، ئەوە نەك ھەر بەدیھێنانی خەونی مام جەلالە كە شتێكی زۆر جوانە و بەمدواییانە چەند ھەنگاوێكی گەورەی بۆ نراوە. 

وتیشی، بەڵكو یەكگرتنی ھێزەكانی پێشمەرگە وا دەكات پێشمەرگە بەھێزتر بێت لە بەگژداچونەوەی داعشدا.

PUKmedia كورد سات نیوز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket