چه‌ند رێگایه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نڕخی به‌نزین ده‌خرێته‌ڕوو
ئابوری 10:06 PM - 2021-07-18.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رێگاكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌هه‌رێمی كوردستان روونده‌كه‌نه‌وه‌و پێیانوایه نه‌بوونی پاڵپشتی حكومه‌ت و قۆڕكاری له هاورده‌كردنی به‌نزین له‌ده‌ره‌وه به‌هۆكاری گرانبوونی نرخه‌كانه.
نافیز مسته‌فا ناوپردان ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت وگاز له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرسی سوته‌مه‌نی به‌گشتی له نێویشیان به‌نزین له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه، پێویسته ئه‌و وه‌زاره‌ته نه‌وتی خاو بداته پاڵاوگه‌كان، دواتر به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ ناوخۆ دابین بكرێت.
وتیشی: له‌و حاڵه‌ته وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان ده‌توانێت نرخ له‌سه‌ر ئه‌و به‌نزینه دابنێت، به‌مجۆره كاریگه‌ری له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی به‌نزین به‌گشتی و به‌نزینی هاورده‌ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند: جگه له هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی نه‌وت بۆ پاڵاوگه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوبراو، هاوكات ده‌توانرێت له رێگای كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر به‌نزینی هاورده نرخه‌كان بێته خواره‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عه‌باس مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆ رێگاگرتن له گرانبوونی نرخی به‌نزین له‌هه‌رێمی كوردستان پێویسته كێبڕكی له نێوان كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی به‌نزین دروستبكرێت نه‌وه‌ك قۆرخكاری له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیاریكراو، وه‌ك ئێستا له‌بازرگانی به سوته‌مه‌نی و بواره‌كانی دیكه ده‌بینرێت.
وتیشی: جگه له‌و لایه‌نه، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین جێگیر بێت و رێگا له‌گرانبوونی بگیرێت، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتی كه‌رتی تایبه‌ت بكات له پێناودابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ هاوڵاتیان، ئه‌مه‌ش له زۆربه‌ی وڵاته‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24