نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵمه‌تێك بۆ كه‌شوهه‌وا راده‌گه‌یه‌نێت
جیهان 09:01 PM - 2021-07-18.
گۆڕانی كه‌شوهه‌واو لێكه‌وته مه‌ترسیداره‌كانی هه‌ڕه‌شه له سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ده‌كات
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی له‌ژێر ناوی (ئێستا كاربكه‌ن) راگه‌یاندو مه‌به‌ست لێی رێگریكردنه له‌زیادبوونی دیارده‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رماو گرنگیدان به‌هه‌ساره‌ی زه‌وی، كه‌ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبوونی كاره‌ساته سروشتییه‌كان كه‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی له‌جیهاندا گرته‌وه، له‌نموونه‌ی ئه‌و لافاوانه‌ی كه له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی له‌دارستانه‌كانی كه‌نه‌داو ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا روویاندا.
له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی شیاو بۆ ژیان، پێویسته ئاستی گازه گه‌رمه ده‌ردراوه‌كان تاوه‌كو ساڵی 2050 بۆ ئاستی سفر كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه پێویسته گۆڕانكاریی گه‌وره، له‌لایه‌ن حكومه‌ت و كۆمپانیاكانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و گواستنه‌وه‌ش بۆ ئابوورییه‌ك كه ئاستی كاربۆن تێیدا نزم بێت، به‌بێ به‌شداریكردنی هاووڵاتی مه‌حاڵه، به‌تایبه‌تیش له‌و وڵاتانه‌دا كه ئاستی ئابوورییان پێشكه‌وتووه.
له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه كه هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه ده‌توانێت هاوكار بێت له رێگریكردن له‌ته‌شه‌سه‌ندنی دیارده‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رماو گرنگیدان به‌هه‌ساره‌كه‌مان، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی گۆڕینی كه‌لتوورو گرتنه‌به‌ری ئه‌و بژاردانه‌وه كه كاریگه‌ری نه‌رێنییان له‌سه‌ر ژینگه كه‌متره، له‌تواناشماندا هه‌یه رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ببینه‌وه‌و جیهانێك بنیات بنێین به‌رده‌وامی زیاتر به‌ژیان بدات.
ئاژانسی فرانیس پرێس، له‌ڕاپۆرتێكیدا له‌باره‌ی كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه رایگه‌یاند، كه له‌نێوان ساڵانی 2015 و 2019دا، به‌هۆی حاڵه‌ته كتوپڕه‌كانی خۆراكه‌وه كه په‌یوه‌سته به‌گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه، نزیكه‌ی 166 ملیۆن كه‌س له‌ئه‌فریقیاو ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست پێویستییان به‌هاوكاری هه‌بووه.
هه‌روه‌ها تاوه‌كو ساڵی 2050، له‌نێوان 8 بۆ 80 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی برسێتی ده‌بنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌خراپی خۆراكه‌كانیش، كه هه‌ر به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه‌یه، له‌ساڵی 2050دا،نزیكه‌ی 1ملیۆن 400 هه‌زار مناڵ له‌كیشوه‌ری ئه‌فریقیا تووشی گرگنی ده‌بن و پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.
له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان به‌ڕێژه‌ی له 4% بۆ 10%دا دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی گازه زیانبه‌خشه ده‌ردراوه‌كانه‌وه، بڕی راوی ماسی له‌ناوچه‌كانی هێڵی یه‌كسانبوون(استوائی) به‌ڕێژه‌ی له 40% بۆ 70% دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه.
هه‌ر له‌سایه‌ی سیناریۆیه‌كانی ئه‌و ده‌ردراوه مه‌ترسیداره به‌رزانه‌وه، 2ملیار‌و 250 ملیۆن كه‌سی تر له‌ئاسیا رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به تای خوێنبه‌ربوون ده‌بنه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر كۆچی ناوخۆیی، رێژه‌كه له‌نێوان ساڵی 2020 بۆ 2050، به‌راورد به‌م رێژه‌یه‌ی ئێستا، شه‌ش ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها قه‌تیسبوونی گه‌رما، لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر (ماندوبوونی ئاو)دروست ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر 122 ملیۆن كه‌س له‌ئه‌مریكا، 28 ملیۆن كه‌س له‌به‌ڕازیل و 31 ملیۆن كه‌س له‌ئه‌مریكای باشوور، ده‌بێت.
له‌ڕۆژانی رابردووش‌دا، له‌ڕووداوێكی ده‌گمه‌ندا، له‌دوای باران بارینێكی زۆره‌وه، لافاوێكی به‌هێز رووی له ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپا و به‌شێك له ئه‌ڵمانیا كرد‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه، تا ئێستا زیاتر له 150 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه، زانای بواری كه‌شناسی، جان جۆزیل، جێگری سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وای سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، روونیكرده‌وه، له‌رۆژانی 14و 15ی ئه‌م مانگه‌دا، بارسته هه‌وایه‌ك كه رێژه‌یه‌كی زۆری ئاو هه‌ڵگرتبوو، به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه، بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ بوو له‌جێگه‌ی خۆی و له‌به‌رگه هه‌وادا مابوه‌وه‌و له‌ئاكامدا لێزمه باران روویدا، به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌كه‌ی گه‌یشته 100 بۆ 150 ملم، كه هاوتای دوو مانگی باران بارین بوو.
به‌گوێره‌ی لێدوانی كای شروته‌ر، زانا له‌بواری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و مامۆستا له‌زانكۆی بۆتسدام، هه‌رچه‌نده ناوچه‌كه له‌سه‌ر باران بارینی زۆر راهاتووه، به‌ڵام بارانبارینی ئه‌م جاره له‌ڕووی بڕه‌كه‌ی و توندییه‌كه‌یه‌وه، رووداوێكی نائاسایی بوو.
له‌ئێستادا ئه‌م پرسه مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه‌و به‌شێك له‌سیاسییه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌م بابه‌تی زریانه توندانه‌و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه، شروته‌ر روونیكرده‌وه كه له‌ئێستادا به‌ته‌واوه‌تی ناتوانین بڵێین ئه‌م رووداوه په‌یوه‌سته به گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه‌وه،به‌ڵام له‌م جۆره دیارده به‌رزانه‌ی كه‌شوهه‌وا، كه وایكردووه زیاتر ئاڵۆز ببێت و ئه‌گه‌ری روودانیان زۆرتر بێت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی وایكردووه رێژه‌ی به‌هه‌ڵمبوونی رووبار‌و زه‌ریاكان به‌رزببێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش هۆكار ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی بڕێكی زۆرتر له‌ئاو خۆی به‌ناو به‌رگه هه‌وادا بكات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی بۆچوونی شروته‌ر، ره‌نگه ئه‌م جۆره دیاردانه ببێته هۆكاری زیادبوونی ئه‌گه‌ره‌كانی باران بارینی زۆر‌و به‌توند.
لای خۆشیه‌وه، ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وای سه‌ر به‌رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدا كه به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه‌وه، ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌م جۆره دیارده قورسانه‌ی كه‌شوهه‌وا له‌ساڵانی داهاتوودا زیاتر ده‌بێت.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19