riklam

نوێترین كتێبی مه‌ریوان وریا قانع له‌ سلێمانی بڵاوكرایه‌وه‌

کتێب 07:06 PM - 2021-07-18
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 18-7-2021، له‌ باخچه‌ی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت(CDO)، مه‌راسیمێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌ نوێكه‌ی دكتۆر مه‌ریوان وریا قانع به‌ڕێوه‌چوو .

مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێكی (فیكری ڕادیكاڵ: ده‌رباره‌ی سه‌ید قوتب و سلاڤۆ ژیژێك و لیبراڵیزم) ی دكتۆر مه‌ریوان وریا قانع له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌مه‌وه‌ رێكخرابوو.

كتێبه‌كه‌ له‌ (441) لاپه‌ڕه‌ پێكھاتووه‌ و ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م چاپی كردووه‌ و بابه‌ته‌كانی له‌ ناوه‌رۆكدا بریتین له‌:
١- پێشه‌كی: بیركردنه‌وه‌ به‌ ھێمنی
٢- سه‌ید قوتب: ڕادیكالیزمی دینی له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
٣- سڵاڤۆ ژیژێك و سیاسه‌ت: له‌ چاوه‌ڕوانیی توندوتیژیی موقه‌ده‌س و سه‌ركرده‌یه‌كی فریادڕه‌سدا
٤- گاڵته‌كردن به‌ لیبراڵیزم وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی فیكری و ئایدیۆلۆژی.
له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا دكتۆر مه‌ریوان ئیمزای له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ كرد بۆ ئاماده‌بووان .

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket