riklam

كۆمسیۆن: هیچ داواكارییەكیمان بۆ كشانەوە لەهەڵبژاردن پێنەگەیشتوە

عیراق 06:49 PM - 2021-07-18
.

.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: تا ئێستا هیچ داواكارییەكییان بۆ كشانەوە لەهەڵبژاردنەكان پێنگەیشتوەو ئاماژەشی بەوەداوە كە دوای 3 مانگ كۆتایی بەهەڵمەتی بانگەشە دێت.

لەو بارەیەوە نبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، تایبەت بە PUKmedia رایگەیاند: هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدەكان لەرۆژی 8ی ئەم مانگەوە دەستیپێكردوەو تا 8ی تشرینی یەكەم دەخایەنێت و هەڵمەتەكە 3 مانگ بەردەوام دەبێت، بەپێچەوانەی هەڵمەتەكانی پێشوو كە تەنها یەك مانگی دەخایاند.

راشیگەیاند: كۆمسیۆن لیژنەی بۆ چاودێری و بەدواداچوون پێكهێناوەو هەرچی پێشێلكارییەك لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەدا رووبدات، بە سكاڵا پێیدەگات، ئەو سكاڵایانەشی جددی بێت و بەڵگەی لەگەڵدا بێت، كۆمسیۆن لێكۆڵینەوەی لەبارەیانەوە دەكات و سەیریان دەكات.

دووپاتیشیكردەوە: تا ئێستا هیچ داواكارییەكی كشانەوە نەگەیشتۆتە لای كۆمسیۆن، لە 13 بۆ 20 حوزەیرانی رابردوو دەرگایان بۆ پێشكەشكردنی داواكاری كشانەوە كردبوەوە، لەدوای ئەو وادەیەشەوە، كۆمسیۆن هیچ داواكارییەكی بۆ كشانەوە لەهەڵبژاردنەكان پێنەگەیشتووە.

روونیشیكردەوە: ئێستا كۆمسیۆن هیچ داواكارییەكی لەبارەی كشانەوە پێنگەیشتووە، نە لەلایەن كاندیدە تاكەكانەوە، نە لەلایەن هاوپەیمانی و پارتەكانەوە، خۆ ئەگەر پێشی بگات، داواكارییەكە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی كۆمسیاران تا لەبارەیەوە بڕیار لەسەری بدات.

جەختیشیكردەوە: هیچ كادرێكی كۆمسیۆن دەستی لەكار نەكێشاوەتەوەو هەموان پابەندن بە كاتەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان لەوادەی خۆی لە 10ی تشرینی یەكەمی 2021.

PUKmedia تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket