riklam

نەخۆشخانەی هیوا بەپشووش چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە دەكات

کوردستان 06:27 PM - 2021-07-18
.

.

نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند: هەرچەند ئەمڕۆ پشوو بووە، بەڵام بۆ چارەسەكردنی نەخۆشەكانیان دەوامیان كردوەو تەنها ئەمڕۆ 543 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوەو 255 نەخۆشیش چارەسەری كیمیاییان وەرگرتوە.

نەخۆشخانەی هیوا بڵاویكردەوە: هەرچەندە ئەمڕۆ 18ی 7ی 2021 پشوی رەسمی بووە، بەڵام وەك نەخۆشخانەی هیوا پزیشك و كارمەندانی دەوامی ئاسایی خۆیان ئەنجامداوەو توانیویانە خزمەتێكی زیاتر بە نەخۆشەكانمان بكەین.

ئەوەشی راگەیاند: ئەمڕۆی 543 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە،1500  پشكنینی جۆراو جۆری تاقیگەیی  بۆ نەخۆش ئەنجام دراوەو 255 نەخۆشیش چارەسەری كیمیاییان وەرگرتوە، 70 نەخۆشیش پشكنینی تیشكی و سۆناریان بۆ كراوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket