هه‌ر كه‌سێك نووسین، كتێب، كاره‌ هونه‌ریه‌كان به‌بێ ره‌زامه‌ندی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ كاربهێنێت سزا ده‌درێت

هه‌ر كه‌سێك نووسین، كتێب، كاره‌ هونه‌ریه‌كان به‌بێ ره‌زامه‌ندی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ كاربهێنێت سزا ده‌درێت


18/7/2021 11:03:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ۆرجار هونه‌رمه‌ندان و ڕ‌ۆشنبیران و نوسه‌ران و به‌رهه‌مه‌ كه‌له‌پور و ره‌سه‌نه‌كان  و مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی خوێندنگا و زانكۆكان و پرۆگرام ساز و شێوه‌كار و نیگاركێش و ته‌لارساز ...هتد گله‌یی ده‌كه‌ن كه‌ هیچ یاسایه‌ك نییه‌ مافیان بپارێزیت،  به‌ڵام بێ ئاگان و زانیاری یاسایان نییه‌ كه‌ له‌ساڵی ٢٠١٢ یاسایی ژماره‌ ١٧ تایبه‌ته‌ به‌ پاراستنی مافی ئه‌و توێژانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باسم كرد و له‌چوارچێوه‌ی یاسا مافیان پارێزراوه‌ كه‌م ئه‌م یاسایه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕ‌ۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت پێویسته‌ نووسه‌ران و ڕ‌ۆشنبیران و به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندان هۆشیاری یاساییان زیاتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌ نه‌هێڵن به‌رهه‌مه‌كانیان كۆپی بكرێت و مافی كۆپی رایتیان  پارێزراو بێت، له‌م بابه‌ته‌مدا هه‌موو ئه‌و كارانه‌ ده‌خه‌مه‌ ڕ‌وو كه‌ مافیان پارێزراوه‌ و پرسیاری و مه‌سجی زۆرم بۆهاتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌ هه‌وڵده‌ده‌م باشتر بۆتان ڕ‌وون بكه‌مه‌وه‌.

ئه‌و كارانه‌ی مافیان پارێزراوه‌ بۆ دانه‌ر و به‌بێ ڕ‌ه‌زامه‌ندی دانه‌ر واتا خاوه‌نه‌كه‌ی هیچ كه‌س مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ و كۆپی كردن و بڵاوكردنه‌وه‌یان نییه‌ به‌پێی یاسایی ژماره‌ ۱۷ی ساڵی ٢٠١٢ كه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌.

یاسایی ژماره‌ ۱۷ی ساڵی ٢٠١٢ به‌شی دووه‌م/چوارچێوه‌ی پاراستنی كاره‌كان/مادده‌ی سێیه‌م/یه‌كه‌م

ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ پاراستنی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌یانگرێته‌وه‌ به‌پێی یاساكه‌ كۆپیكردن و بڵاوكردنه‌وه‌یان ڕ‌ێگه‌ پێدراو نییه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی خاوه‌نه‌كه‌ی.

۱/كاره‌ نووسراوه‌كان

٢/ئه‌وكارانه‌ی به‌زاره‌كی ده‌گوترێنه‌وه‌ وه‌ك وانه‌ و وتار و په‌ندبێژی و  ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌یانه‌.

٣/خوێندنه‌وه‌ی به‌ئاشكرایی قورئانی پیرۆز و سروده‌ ئاینیه‌كان.

٤/كاره‌ شانۆیه‌كان و شانۆگه‌رییه‌ ستران و مۆسیقا سازه‌كان و یان ئه‌و كارانه‌ی به‌ جوڵه‌ و هه‌نگاوی هونه‌ری  ئه‌نجام ده‌درێین وه‌ك سه‌ما و نواندنی هێماكار (پانتۆمیم)

٥/كاری مۆسیقایی، دیجیتاڵی بێیت یان هی تر چ وشه‌ی له‌گه‌ڵ دابێیت یان نا.

٦/كاری سینه‌مایی و بیستراو - بینراو.

٧/كاری فۆتۆگرافی و كاره‌ هاوشێوه‌كانی وه‌ك سلاید چ وێنه‌ یان فیلیم.


٨/كاره‌كانی نیگاركێشیی، وێنه‌گرتن، په‌یكه‌رتاشی، هه‌ڵكۆڵین، هونه‌ره‌ پراكتیكی و دیكۆرسازییه‌كان


٩/كاری ته‌لارسازی

١٠/وێنه‌ی ڕ‌وونكردنه‌وه‌، نه‌خشه‌، دیزاین،پلانكاری، كاری به‌رجه‌سته‌كراوی پێویست به‌ جوگرافیا وتۆبۆگرافیا

١١/به‌رنامه‌كانی  كۆمپیته‌ر به‌هه‌ر زمانێك بێت.

١٢/داتا بیس

١٣/كاری وه‌رگێراو

یاسایی ژماره‌ ۱۷ی ساڵی ٢٠١٢ به‌شی دووه‌م/چوارچێوه‌ی پاراستنی كاره‌كان/مادده‌ی سێیه‌م/دووه‌م

پاراستن ناونیشانی كاره‌كه‌ش ده‌گرێیته‌وه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر نیشانده‌ریش نه‌بێیت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی

یاسایی ژماره‌ ۱۷ی ساڵی ٢٠١٢ به‌شی دووه‌م/چوارچێوه‌ی پاراستنی كاره‌كان/مادده‌ی سێیه‌م/سێیه‌م

فۆڵكلۆر موڵكی گشتی گه‌له‌ وه‌زاره‌تی ڕ‌ۆشنبیری و لاوان مافه‌كانی دانه‌ر به‌سه‌ریدا پیاده‌ ده‌كات و كارده‌كات بۆ پاراستی  فۆلكلۆر له‌ شێواندن و ده‌ستكاری كردن.

كۆپیكردن و ڕ‌یكۆرد كردن و بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌موو یٔه‌و كارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ پێی هه‌مان یاسا ڕ‌ێگه‌ پێدراو نی یه‌ و كه‌سی سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێیت و ڕ‌وو به‌ڕ‌ووی یاسا ده‌كرێیته‌وه‌ وه‌ دانه‌ر ده‌توانێ داوای هه‌موو شایسته‌ دارایه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌و كارانه‌ بكاته‌وه‌ له‌ كه‌سی سه‌رپێچی كار و یان داوای  قه‌ره‌بوو ده‌كات له‌بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌سه‌رپێچی كار .

مافی پاراستنی هه‌ركارێكی دانه‌ر به‌پێی یاسایی ژماره‌ ۱۷ی ساڵی ٢٠١٢  /مافی  نوسین و چاپكردنی كتێب.

 

هه‌ر نوسه‌رێك كه‌ كتێبێك ده‌نوسێت وبڵاوی ده‌كه‌تاوه‌ له‌و ڕ‌ۆژه‌ی بڵاو ده‌بێیته‌وه‌  به‌پێی یاسایی ژماره‌ ۱۷ی ساڵی 2012

بڕ‌گه‌ی ۲٥ به‌درێژایی ژیانی و تا ٥۰ ساڵ دوای كۆچی دوای به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆی كه‌ له‌ژیاندابێت و به‌بێی ره‌زامه‌ندی خێزانی كه‌كۆچی دوای كرد ناتوانرێت چاپ و بڵاو بكرێته‌وه‌ چونكه‌ ده‌بێیته‌ میرات بۆ خێزانی له‌دوای ٥۰ ساڵ له‌ ژیانئاوای كردنی نوسه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ده‌بێت به‌ موڵكی گشتی و به‌بێ ره‌زامه‌ندی نوسه‌ر ده‌توانرێی كتێبه‌كه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌ و سودی لێ ببینرێیت بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیشی وه‌ر بگیرێت.

مافی پاراستنی هه‌ركارێكی دانه‌ر به‌پێی یاسایی ژماره‌ ۱۷ی ساڵی ٢٠١٢  /كاری فۆتۆ گرافی

هه‌ر فۆتۆگرافێك كه‌ وێنه‌یه‌ك ده‌گرێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه‌ له‌و ڕ‌ۆژه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه‌ به‌پێی یاسایی ژماره‌ ۱۷ی ساڵی2012


بڕ‌گه‌ی ٤٢ تا ١٥ ساڵ وێنه‌كه‌ مافی خۆیه‌تی و به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆی ناتوانرێت به‌كار بهێنرێت له‌دوای ۱٥ ساڵ فۆتۆیه‌كه‌ ده‌بێت به‌ موڵكی گشتی و به‌بێ ره‌زامه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر ده‌توانرێت وێنه‌كه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌ و سودی لێ ببینرێت بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیشی وه‌ر بگیرێت.

یاسایی مافی دانه‌ر مافی هه‌موو بوارێكی نووسین و فۆتۆ و شانۆ و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیه‌كان چه‌ندین بابه‌تی تری تێداهاتووه‌ و به‌پێی بابه‌ته‌كان ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاری كردوه‌ له‌دوای ئه‌و ماوه‌ ده‌بێته‌ موڵكی گشتی هه‌ر به‌پێی هه‌مان یاساش هه‌ركه‌سێك مافه‌كانی دانه‌ر پێشێل بكات سزا ده‌درێت جا به‌شێوه‌ی مادی بێت یانیش زیندانكردن.

مافپه‌روه‌ر /كامۆ خدر

PUKmedia

وێنە هەواڵ
  • image04
  • لەسلێمانی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و عومەر سەید عەلی كۆبوونەوەی باڵای یەكێتیی و گۆڕان بەڕێوەچوو

  • image04
  • تێكۆشەری دێرین حاجی ئیبراھیم شاڵی كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • بافڵ تاڵه‌بانی پێشوازی له‌ هه‌ركی جه‌وهه‌رئاغای كوڕی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی هه‌ركی ده‌كات

  • image04
  • قوباد تاڵەبانی:كاری پێكەوەیی یەكێتی و گۆڕان دوا سپاردەو ئامانجی مام جەلال و كاكە نەوە بوو

  • image04
  • هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • ٢٢/٧/١٩٧٩ لە بەندیخانەی موسڵ شەهید مەلا عەلی لە سێدارە درا

  • image04
  • ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی سه‌رزه‌وی گه‌شتێك بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌كات

  • image04
  • نزیكه‌ی 180 كه‌س له‌جیهاندا به‌هۆی لافاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا


                                           

ئەڵمانیا.. كچە كوردێك خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا


كچە كوردێكی پەنەباری ئەڵمانیا بە ناوی رۆدی عەلی خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی شاری مونستەرە.

لەپای هەوڵ ...


  شیکارییەک بۆ پەیوەندییەکان و دەستپێک و سەرهەڵدان و ئاکامەکانی
   ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای ئازایه‌تی ده‌به‌خشێته‌ كوردێك
                                           

شاده‌ عه‌لی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر كۆده‌كاته‌وه‌


شادان عه‌لی ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ شاده‌ عه‌لی دانیشتووی شاری سلێمانیه‌، هه‌ر له‌و شاره‌دا قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه‌...


  ئیبراهیم ڕەوف: شیعر لای من ناسنامەیە
  گه‌لاوێژ سه‌قزی: به‌چه‌ندین زمانی جیاواز گۆرانیم وتووه‌
                                           

له‌باره‌ی هه‌ولێره‌وه‌ زیاتر بزانه‌

به‌كوردی ھه‌ولێره‌و به‌زمانی عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن ئه‌ربیل، ئه‌م شاره‌ شارێكی دێرینی كوردستانه‌، ئێستا ناوه‌ندی پارێزگای ھه‌...


  پێنجوێن.. وشکەساڵی زیان لەبەرهەمی جوتیاران دەدات
  کچە شێوەکارێک: بەپۆرترێت هەستەکان لە روخساری مرۆڤ دەردەخەم


کاریکاتێر