riklam

كازمی ده‌چێته‌ واشنتۆن

عیراق 10:56 AM - 2021-07-18
.

.

بڕیاره‌ له‌جه‌ژنی قورباندا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی بگاته‌ واشنتۆن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌رۆژانی جه‌ژندا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات.

 وتیشی: مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ واشنتۆن له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵا، گفتوگۆكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگه‌ له‌وانه‌ پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌.

كۆشكی سپی، سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ واشنتۆن، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و له‌به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌
سه‌رۆك بایدن تامه‌زرۆیه‌ بۆ پێشوازی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ كۆشكی سپی له‌26 ی ته‌مموزی 2021  .

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ جێن ساكی وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاندوه‌: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر هاوبه‌شی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عیراق و په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی دووقۆڵی .

وتیشی: سه‌رۆك بایدن چاوی له‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ عیراق له‌ سه‌ر كێشه‌ی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی به‌هێز بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی هاوبه‌ش له‌ خۆبگرێت بۆ مسۆگه‌ركردنی شكست و كۆتاییهێنان به‌ داعش


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket