دڵپیسی ئه‌و بۆمبه‌ی له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان ده‌ته‌قێته‌وه
هەمەرەنگ 10:42 AM - 2021-07-18.
ژنێك: پیاوه‌كه‌م زۆر دڵی پیس بوو بۆیه جیابوومه‌وه
مامۆستایه‌كی ئاینی: دڵپیسی له‌گومانی خراپه‌وه دروست ده‌بێت
توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی:زۆربه‌ی هاوسه‌ره‌كان ئه‌و حاڵهتهییان تێدایه
دڵپیسی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌خوازراوه ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه كه‌ده‌شێت ڕووبه‌ڕووی زۆرێك لههاوسهرو خێزانه‌كان بووبێته‌وه و هه‌ندێ جار به‌جیابوونه‌وه كۆتای دێت و هه‌ندێ كه‌سیش وه‌ك خۆشه‌ویستن وێنای ده‌كه‌ن.له‌م ڕاپۆرته‌ی PUKmediaدا ورده‌كاری زیاتر باسكراوه.
دڵپیسی خۆشه‌ویستی ده‌ستبه‌ر ناكات
شه‌ونم كه‌مال ته‌مه‌ن 43ساڵ,خاوه‌نی 2منداڵه به‌وته‌ی خۆی ماوه‌ی 9مانگه به‌هۆی دڵپیسی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت:من ومێردهكهم به‌خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیرمان كرد‌و هه‌میشه ئاژاوه‌و شه‌ڕكردن له‌نێوانمان به‌هۆی ئه‌وه‌ی من فهرمانبهربووم دروست ده‌بوو ده‌یوت نابێت ده‌وام بكه‌یت و بیانووی جۆراو جۆر بۆیه دواجار بڕیارمدا لێی جیاببمه‌وه چونكه ژیانم زۆر ناخۆشبوو دڵی پیس بوو چونكه دڵپیسی خۆشه‌ویستی ده‌ستبه‌ر ناكات و ئاژاوه دێنێته ناو خێزانه‌وه چونكه چه‌ندین جار مێرده‌كه‌م لێیده‌دام بۆیه ئێستام زۆر خۆشتره له‌وژیانه.
زۆر جار دڵپیسی خۆشه‌ویستیه
به‌ناز ئه‌حمه‌د 24ساڵ,پێی وایه زۆر جار ئه‌و دڵپیسیه خۆشه‌ویستیه‌كی زۆره‌و توشی دڵپیسیت ده‌كات وهبهجۆرێك بڵێی خه‌مخۆری و له ئه‌نجامی غیره‌یه‌كی زۆره‌وه دروست ده‌بێت,یان هه‌یه شتی هه‌بووه له پێشینه‌دا بۆیه له‌چاوی ڕابردووه‌و ته‌ماشای ئه‌و حاڵه‌ته ده‌كرێت و ئیدی به‌جۆره ده‌ربڕینه خۆشه‌ویستی ده‌رده‌بڕن.
دڵپیسی خۆشه‌ویستی كاڵ ده‌كاته‌وه.
كه‌لسوم موحه‌مه‌د 28ساڵ,كچی ماڵه‌و ده‌ڵێت:زۆر جار له‌نێوان هاوسه‌ر ئه‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌یی كه ئاژاوه ده بێت و ئه‌مه‌ش له چاودێكردن و زۆر كێشه‌ی تردا ئه‌و دڵپیسیه خۆشه‌ویستی نێوانیان كاڵ ده‌كاته‌وه‌و خۆشه‌ویستی نێوانیان كاڵ ده‌كاته‌وه.
دڵپیسی په‌یوه‌ندی به شوێن وكاته‌وه نیه
كه‌نار كه‌مال توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و پێی وایه دڵپیسی په‌یه‌ندی به شوێن وكلتورێكهوه نیه و جیاوازی نیه‌و له كۆنه‌وه هه بووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت و وه له‌سه‌دا نه‌وه‌دو نۆی هاوسه‌ران توشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن .وهدڵپیسی جۆرێكه له نه‌خۆشی و په‌یوه‌ندی به ڕه‌گه‌زو شوێنه‌وه نیه وپێویسته هۆشیارو تێگه‌یشتن بۆ ئه‌و حاڵه‌ته هه بێت به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا‌و هاوسه‌ره‌كان ههركێشهیهكیان هه‌بوو ژیرانه چاره‌سه‌ری بكه‌ن .
دڵپیسی گومانێكی خراپه
مامۆستا وشیاری جافه‌ران زانای ئاینیه‌و ده‌ڵێت: له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا دڵپیسی جۆرێكه له گومان و ئالۆزی و ڕێگه پێنه‌دراوه چونكه ئه‌گه‌ر پیاوژن پێكه‌وه نه گونجان ده‌بێت جیاببنه‌وه له به‌رئه‌وه هاتا بتوانن له‌یه‌كتر تێبگه‌ن و خۆشه‌ویستی وڕێز له‌نێوانیان هه‌بێت.
PUKmediaڕاپۆرتی.. ڕێباز حه‌سه‌ن كهڵهوڕیی
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18