هۆكاری ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ کاریگەربوونی کاریکاتێر
ئەدەب وهونەر 05:26 PM - 2021-07-14.
ده‌توانین بڵێین ئه‌م هۆكاره له‌هه‌ر چوار مه‌رجی پێشوودا بوونی هه‌یه، زیاتر یان كه‌متر، ئه‌م هۆكاره‌ش له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جه‌ماوه‌ره كورت ده‌بێته‌وه كه كاریكاتێره‌كه‌ی ئاڕاستهكراوه، واته كاریكاتێر كاریگه‌ری خۆی به‌دیدێنێت، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و زمانه گونجاوه‌ی بۆ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه هه‌وڵی په‌یوه‌ندی ده‌دات له گه‌ڵیدا، بۆ نمونه ئه‌و كاریكاتێره‌ی كه ئاڕاسته‌ی جوتیاران ده‌كرێت، ده‌بێت ئه‌و ره‌گه‌زانه به‌كاربێنێت كه كۆمیدین له‌لای جوتیارانه‌وه، واته پشت به پێكهاته‌ی ده‌روونی جوتیارانه‌وه ببه‌ستێت، ئه‌و پارادۆكسانهش بدۆزێته‌وه كه ده‌بنه هۆی به‌پێكه‌نین هێنانیان، ئه‌و بابه‌ته زیندووه‌ی لای ئه‌وانیش هه‌ڵبژێرێت، و ئه‌و پێوانانه‌ش كه مه‌رجی بابه‌تی لای ئه‌وانه‌وه دیارده‌كات، و توانای ئه‌وانیش ره‌چاوبكات له تێگه‌یشتنی سیمبوله به‌كارهێنراوه‌كانی ناو كاریكاتێره‌كه، ئه‌وه‌ی لای جوتیارێك كۆمیدیانهیه، لای ئابووریناسێك كۆمیدیانه نیه، به‌رگری زینده‌وه‌رێكی زهرەرمهند بۆ كشتوكاڵ، لای جوتیار بابه‌تێكی زیندووه، كه‌چی بابه‌تی زیندوو لای وه‌رزشوانێك بابه‌تێكی تره، وه‌كو بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی داهاتوو، ئه‌و كاریكاتێره‌ی رۆشنه لای رۆشنبیرێك، له‌وانه‌یه لای جوتیارێك رۆشن نه‌بێت، كه له نمونه‌یه‌كی پێشووش باسمان كردووه و به‌مجۆره.
ئه‌گه‌ر نمونه‌شمان به جوتیاران هێنابێته‌وه، ئه‌وا پێكهاته‌ی ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی، به چه‌ندین كاریگه‌ری تره‌وه كاری تێده‌كه‌ن، بێجگه له كاریگه‌ری پیشه‌یی له‌م پێكهاته‌یه‌دا، هه‌روه‌ك له حاڵه‌تی جوتیاراندا، چه‌ندین كاریگه‌ری تری نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زی و ئاینی و چینایه‌تی و كاتی، و چه‌ندین كاریگه‌ری تر كه نایهنهژماردن، له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار بگه‌نه ئاستی كاریگه‌ره خێزانیه‌كان.
له هۆكاره گرنگهكانیش له پێكهاته‌ی ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی، بیروباوه‌ڕی ئاینی و سیاسی و ئاكاری و ئه‌وانی ترن، و كولتوور و دابونه‌ریت و زمان، هه‌روه‌ها مێژوو و جوگرافیا و فێركردن و ئه‌وانی تر، كه سیفه‌تی گشتگیریان هه‌یه له‌كۆمه‌ڵگادا، بۆیه له وڵاتێكی گه‌رم كه به‌ده‌ست نه‌داری و وشكه‌ساڵیدا ده‌ناڵێنێت، له‌وانه‌یه خه‌ڵكی له‌و كاریكاتێره نه‌گه‌ن كه باس له به‌فر و بهفرهخلیسكێنهوه ده‌كات، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌كه‌ش، له‌وانه‌یه بابه‌تێك ببێته هۆی پێكه‌نین له وڵاتێكدا، و ببێته هۆی تووڕه‌بوون و ناڕه‌زایی و بێزاریی له وڵاتێكی تردا، بۆ نمونه له سۆماڵ‌دا كه به‌ده‌ست برسیه‌تی و شه‌ڕی ناوه‌خۆ، و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له ماوه‌ی دوای (سیاد به‌ری)دا ده‌ناڵێنێت، ئه‌و كاریكاتێره‌ی كه باس له ئاشتی جیهانی ده‌كات كاریگه‌ر نابێت، له ئینگڵته‌ڕاش ئه‌و كاریكاتێره‌ی كه باس له شۆڕش ده‌كات كاریگه‌ری نابێت، چونكه ئینگڵته‌ڕا وڵاتێكی دامه‌زراو و جێگیره، نه‌ریتێكی دیاركراو تێیدا باوه كه ئینگلیزه‌كانی به ساردی ناساندووه، كه‌چی له‌وانه‌یه ئه‌و كاریكاتێره له‌نێو خوێندكاره‌كان له فه‌ڕه‌نسادا ده‌نگ و سه‌دای هه‌بێت، كه هاوشێوه‌ی ئینگلیزهكانن له پێشكه‌وتنی زانستی و ئاستی بژێوی خه‌ڵكی و له ڕووی جوگرافیاشه‌وه دراوسێن، له فه‌ڕه‌نسادا دابونهریتێكی تر جێگیربووه، و فهڕهنساییهكانی به گه‌رمی ناساندووه، ئه‌گه‌ر زیاتر نزیك بینه‌وه، كاریكاتێرێكی عه‌ره‌بی ده‌بینینه‌وه كه له بابه‌ته‌كه‌یدا سیمبولی ناوخۆ و هه‌رێمی به‌كارهێناوه، ده‌نگ و سه‌دای له‌م وڵاته ده‌بێت، كه‌چی له وڵاته‌كی دیكه‌دا خه‌ڵكی تێیناگه‌ن، ئه‌م نمونانهشمان به‌سه، و پێمان وایه كه بابه‌تی جیاوازی هۆكاره كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر وڵاتێك بۆ خوێنه‌ران رۆشنه.
له‌و بابه‌تانه‌ش كه كاریكاتێر ده‌توانێت توخم و ره‌گه‌زه‌كانی خۆی لێوه‌رگرێت، ده‌توانین ئاماژه به كه‌له‌پوری میللی بدەین، له چیرۆك و گێڕانه‌وه و په‌ندی پێشینان و شتی تر، ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندیش ویستی كاریكاتێره‌كه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته زۆرترین به‌شی خوێنه‌ران، ده‌بێت ئه‌و شته ناسراوانه‌ی لای ئه‌و به‌شه زۆره به‌كاربێنێت، په‌ندێكی میللی وه‌كو (بلاكی یا ام حارتین) (به‌بێ تۆ دایكی دوو گه‌ڕه‌ك) له‌وانه‌یه به‌سوود بێت له ناوچه شاخاویه‌كانی سوریا، به‌ڵام كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه تێیناگات، چونكه كه‌وتۆته سه‌رزاری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه و به‌نده به كهلهپورییهوه، به‌كارهێنانی ئه‌و په‌نده‌ش له كاریكاتێرێكدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له رۆژنامه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه ده‌ربچێت و بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ناوچه‌ی حه‌له‌ب بڵاوبكرێته‌وه ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه چیرۆكی ئه‌و په‌نده نازانێت و گوێی لێ نه‌بووه، بۆیه كه‌س له مه‌به‌ستی كاریكاتێره‌كه ناگات، ئه‌دی چی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌م كاریكاتێره له وڵاتی مه‌غریب بڵاوبكرێته‌وه بۆ نمونه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی په‌ندێكی وه‌كو (گه‌ڕایه‌وه به دوو كه‌وشه‌كه‌ی حه‌نین) یان (ده‌چێته حه‌جكردن كه خه‌ڵكی ده‌گه‌ڕێته‌وه) یان ئه‌وانی تر له په‌نده میللیه‌كانی كه زۆر به‌ربڵاون، كاریگه‌رتر ده‌بن ئه‌گه‌ر له كاریكاتێردا به‌كاربێن له سوریا و هه‌روه‌ك له مه‌غریب و یه‌مه‌نیشدا.
ئه‌مه ده‌توانرێت له‌سه‌ر دابونه‌ریتیش بگوترێت، كه دابونه‌ریت له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازه، ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا جێگه‌ی گاڵته‌جاڕییه، له‌وانه‌یه له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا جێگای گاڵته‌جاڕی نه‌بێت، كاتێك كه سه‌رپۆشینی ژنان زۆر له كاریكاتێره ئه‌وروپاییه‌كاندا ده‌بینین، كه‌چی مۆده‌ی (مینی جۆب) و جلوبه‌رگه كورته‌كانی ژنان زۆر به‌فراوانی له كاریكاتێره عه‌ره‌بیه‌كاندا به‌كاردێن، ئه‌مه‌ش ئاكامی جیاوازی پێكهاته‌ی ئیتیك و ئاكاره له نێوان رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتدا به شێوه‌یه‌كی گشتی، كاتێك كه خۆرووتكردنه‌وه سیمبولی ئازادی بێت له رۆژئاوادا، كه‌چی خۆرووتكردنه‌وه سیمبولی بێ ره‌وشتی و له‌ناوچوونی ئاكاره له رۆژهه‌ڵاتدا، ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كان و به‌هاكانی تر و دابونهریتهكانی تریش له رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتدا بگوترێت، به كورتی كاتێك كه هونه‌رمه‌ند كاریكاتێرێك ده‌كێشێت ده‌بێت ره‌چاوی به‌كارهێنانی ئه‌و ره‌گه‌زانه بكات كه ده‌بنه هۆی هێنانه‌دی كۆمیدیا، و بابه‌تیانه بێت و زیندوو و رۆشن بێت، بۆ ئه‌و به‌شه خوێنه‌رانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی ده‌كرێت، نه‌ك ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی كه نامۆن له پێكهاته ده‌روونیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان، كاتی ره‌چاوكردنی ئه‌و شتانه، ده‌توانێت بگات به‌و ئاكامه‌ی كه ئاواتیه‌تی.
PUKmedia هەندرێن خۆشناو
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18