شه‌هید جه‌مال تاهیر ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی به پاڵه‌وانی زیندان ناوی ده‌ركرد
ی.ن.ک 01:22 PM - 2021-07-14.
مرۆڤ كه شان ده‌داته به‌ر ئه‌ركێك، ئه‌وكاته سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و ده‌گاته ئامانجه‌كه‌ی، كه به ته‌واوی باوه‌ڕه‌وه خۆی بۆ ته‌رخان كردبێت و قوربانی به شتانێكی خۆی بدات، جا ئه‌و شته‌ی كه ده‌یكاته قوربانی، هه‌ر چییه‌ك بێت و چه‌ندیش گرنگ بێت نابێ وات لێبكات له له‌ده‌ستدانی بترسیت و ئه‌وه‌نده بیری لێبكه‌یته‌وه له به‌دیهاتنی ئامانجه‌كه‌ت دوورتبخاته‌وه، یان به ته‌واوی په‌كی بخات.
ئه‌ركی سیاسی و خه‌باتی راسته‌قینه بۆ نیشتمان و گه‌ل، نرخه‌كه‌ی گیان و ژیانی خودی كه‌سه‌كه‌یه، جا یان شه‌هیدبوونه یاخود به‌خشینی ته‌واوی ساڵه‌كانی ته‌مه‌نه به‌و بیروباوه‌ڕو ئه‌و ئامانجه، واتا ئه‌گه‌ر رێكه‌وتیش هێنای و كه‌سه‌كه له‌ژیاندا مایه‌وه‌و شه‌هاده‌تی به‌نسیب نه‌بوو، ئه‌وا مان و ژیانه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی ئه‌ركه شۆڕشگیڕییه‌كه‌یه، ده‌ژیت له پێناو دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌یدا، ژیانی تایبه‌تی خۆی نه‌زری گشتی ده‌كات، خۆشگوزه‌رانی و سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی خۆی له چوارچێوه گشتییه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه، واتا ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵی بۆده‌دات ئامانجێكی پیرۆزی راسته‌قینه‌یی خه‌باته و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی تیاچوون بێت، ئه‌وا خۆی تیاده‌چێت و ئه‌گه‌ریش سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وت بێت، ئه‌وا ده‌ستكه‌وته‌كه بۆ خاك و ته‌واوی گه‌ل ده‌بێت و خۆشی وه‌ك تاكێك له‌به‌ر سایه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كات، پشوویه‌ك ده‌دات.
مامۆستای خۆڕاگری
ژیان و تێكۆشانی جه‌مال تاهیری مه‌زن، ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌باتی و ته‌نانه‌ت شه‌هیدبوونه‌كه‌ی، پێمان ده‌ڵێت ئه‌و وشانه‌ی سه‌ره‌وه مشتێكن له نمونه‌ی باوه‌ڕو رێبازی خۆنه‌ویستیی ئه‌و شه‌هیده، واتا هه‌تا له‌ژیان و ئه‌ركه شۆڕشگێڕییه‌كانی شه‌هید جه‌مال تاهیر ورد ببینه‌وه، به ده‌یان بنه‌ماو باوه‌ڕو خووڕه‌وه‌شتی جوانی شۆڕشگێڕێتی ده‌بینین، باوه‌ڕی خۆبه‌ختكردن و خۆشویستنی خاك و گه‌ل ده‌بینین.
ئه‌وه‌تا له ژیاننامه‌كه‌یدا ده‌بینین ئه‌و پیاوه كه شارنشینی خاوه‌ن بڕوانامه‌و پیشه‌و ده‌رامه‌تی باش و خاوه‌ن هۆكاره‌كانی ژیانی ئارام و پڕ له خۆشگوزه‌رانی بووه، به‌ڵام كه ده‌بینێت گه‌ل و خاكه‌كه‌ی له ژێر جه‌وروسته‌می داگیركاریدایه، پشت ده‌كاته ژیانی تایبه‌تی خۆی و رێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركه‌ر ده‌گرێته به‌ر، ده‌بێته سه‌ركرده‌ی هه‌موو رایه‌ڵه‌كانی رێكخستنی شۆڕشێكی گه‌وره.
دوای ئه‌وه‌ش به دنیایه‌ك زانیاریی هه‌ستیارو گرنگه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت و وه‌ك كۆترێكی ده‌ست و پێ به‌ستراو ده‌كه‌وێته به‌ر چنگی تیژی داڵه‌كه‌رخۆره‌ی داگیركه‌ر.
چیرۆكی خۆڕاگرییه‌كانی جه‌مال تاهیر له زیندان و ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا، هێنده سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره، مرۆڤ نازانێ و ناشتوانی وه‌ك خۆی بیگێڕێته‌وه.
له ماوه‌ی دووجاری ده‌ستگیركردنیدا (1978- 1981) جۆره شێوازێكی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌گه‌ڵدا به‌كارهێنرا، مرۆڤ هه‌ر به‌بیستنی تووشی هه‌ناسه سواری و ئازاری رۆحی ده‌بێت.
جگه له كێبڵ و كاره‌باو بۆكس و داركاری و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگ خرایه ژوری تاكه كه‌سییه‌وه‌و زۆربه‌ی جاره‌كانیش هه‌ڵیانده‌واسی و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیش هه‌ر لێیان نه‌ده‌پرسییه‌وه، به‌و ده‌ستگیركردن و شێوازه تونده له ئه‌شكه‌نجه‌داندا،
مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر رێكخستنه‌كان و له‌سه‌ر ژیانی خودی مامۆستا جه‌مال تاهیر درووستبوو، چونكه ئه‌و كلیلی ته‌واوی ده‌رگاكان بوو، ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ش كه له‌گه‌ڵی به‌كار هێنرا، بۆ ئه‌وه‌بوو بیڕوخێنن و ده‌رگای زانیارییه‌كان بۆ دوژمن بكاته‌وه، به‌ڵام ئازایه‌تی ئه‌و سه‌ركرده‌یه هه‌موو سنووره‌كانی بڕی و وه‌ك كێ‌و وه‌ستایه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌شكه‌نجه‌ی چڕ جه‌سته‌ی خوێناوی و خوارو خێچ كردبوو، ده‌ست و قاچ و په‌نجه‌كانی كه‌وتبوونه له‌رزه‌و به ئاسته‌میش هه‌ناسه‌ی ده‌دا، چاوه‌كانیشی خوێنیان تێچزابوو و له بینین كه‌وتبوون، به‌ڵام ئیدی ئه‌و بڕیاری خۆبه‌ختكردنی دابوو و گاڵته‌ی به دوژمن ده‌هات.
ئه‌رك و لێپرسراوێتی
شه‌هید مامۆستا جه‌مال تاهیری سه‌كرده، هه‌ر له ته‌مه‌نی مێردمنداڵیدا خاوه‌ن به‌هره‌ی تێگه‌یشت و راگه‌یشتن بووه به‌سه‌ر روداوه‌كاندا، زانیویه‌تی چی ده‌گوزه‌رێ و په‌ی به واقیعی سیاسی كوردستان بردووه، هه‌ر بۆیه به‌زوویی تێكه‌ڵی كاروانی تێكۆشان بووه.
مامۆستا، وه‌ك كه‌سێكی هۆشیارو خوێنده‌وار، خاوه‌ن هه‌ستی كوردانه‌و نیشتمانیانه رێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنی گرتۆته به‌رو له‌و ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به خه‌باتی سیاسی كردووه.
كاتێكیش ئه‌و حزبه دووچاری كه‌رتبوون ده‌بێت، مامۆستا به‌هۆی بیروبۆچوونه پێشكه‌وتنخوازانه‌كه‌یه‌وه پشتیوانیی له باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كرد، دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ش، به‌جۆش و خرۆشی زیاتره‌وه خزمه‌تی ئه‌و حزبه‌ی كرد‌و به‌هۆی لێوه‌شاوه‌یی و دڵسۆزییه‌وه، ئه‌ركی گرنگ و لێپرسراوه‌تیشی پێ‌سپێردرا.
تێكۆشان تا شه‌هیدبوون
شه‌هیدی سه‌ركرده مامۆستا جه‌مال تاهیر، له دایكبووی ساڵی 1943ی شارۆچكه‌ی به‌رزنجه‌یه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و په‌یمانگه‌ی مامۆستایانی له شاری سلێمانی ته‌واوكردووه، له ساڵی 1960دا تێكه‌ڵی كاروانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان بووه‌و له ریزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستاندا ده‌ستی به‌خه‌بات كردووه.
دوای ته‌واوكردنی خوێندن، له رۆژی 26/10/1964دا به مامۆستا دامه‌زراوه‌و یه‌كه‌م شوێنیش له قوتابخانه‌كه‌ی گوندی (شه‌ده‌ڵه)ی سنووری سورداش- دوكان وانه‌ی وتۆته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان ئه‌و رێكخراوه سیاسییه‌كاریگه‌ره‌ی كه گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی له سیاسه‌ت و شۆڕشی كوردیدا هێنایه ئاراوه و فۆڕمێكی نوێ و پێشكه‌وتنخوازانه‌ی به شۆڕش و سیاسه‌تی گه‌لی كوردستان به‌خشی، له ساڵی 1970دا له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك له سیاسییه پێشكه‌وتنخوازو چه‌په‌كان به‌نهێنی دامه‌زراو هه‌ر له سه‌ره‌تاشدا مامۆستا جه‌مال تاهیر په‌یوه‌ندیی به دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و رێكخراوه‌وه‌كردوو چالاكانه كه‌وته كار له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا كه ئه‌وسا ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی-لینینی كوردستان بوو.
مامۆستا ئه‌وكاته كادرێكی دیاری نێو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان بوو، له ریزه‌كانی پارتیدا جێگه ده‌ستی دیاربوو، هه‌ربۆیه له ساڵی 1971دا كریه ئه‌ندامی ناوچه‌ی سلێمانی و لێپرسراوی رێكخراوی سه‌ربازیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی 1973 كراوه‌ته لێپرسراوی رێكخراوی وارماوا له ده‌ربه‌ندیخان، له ساڵی 1974یشدا وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی قه‌ره‌داغ و لێپرسراوی رێكخراوی وارماوا خه‌باتیكردووه، دوای كاره‌ساتی شكستی شۆڕشی ئه‌یلول له ساڵی 1975دا، گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سلێمانی و ده‌ستیكردۆته‌وه به‌كاری رێكخستن له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا، له ئه‌نجامی هه‌ڵسوڕانی به‌رده‌وامی و كار‌و چالاكییه به‌رچاوه‌كانی، له ساڵی 1978 له‌لایه‌ن ئه‌منی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و خرایه ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕه‌وه، به‌ڵام خۆڕاگرانه له‌به‌رده‌م جه‌للاده‌كاندا وه‌ستاو هیچی نه‌دركاند، هه‌ر بۆیه هه‌مان ساڵ به لێبوردنی گشتی ئازادكرا.
دووه‌مجار بۆ ده‌ستگیرایه‌وه؟
مامۆستا جه‌مال تاهیر به‌ر له‌وه‌ی رووبكاته شاخ، یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌و ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تیكردنی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی له شاره‌كاندا له ئه‌ستۆ بوو، بۆیه ته‌واوی زیانیاری و نهێنیی ئه‌وسای رێكخستنه‌كانی له لابوو، دوژمنیش به‌رده‌وام چاودێری ده‌كردو به‌دگومان بوون لێی كه له‌رێكخراوێكی سیاسی‌دا كار ده‌كات، ئه‌گه‌رچی پێشتر ده‌ستگیریان كردبوو و هیچی له‌سه‌ر ساخ نه‌ببۆوه، به‌ڵام ده‌زگای موخابه‌رات و ئه‌منی رژێم به‌وردی چاودێرییان ده‌كرد، هه‌ر بۆیه له دواجاردا تا راده‌یه‌كی زۆر دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌سێكی گرنگی جوڵانه‌وه‌ی سیاسیی كوردییه، له‌به‌ر ئه‌وه له ساڵی 1981 دووباره له لایه‌ن ئه‌منی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركرایه‌وه.
ئه‌مجاره‌یان زیاتر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دراوه، هه‌میشه تارمایی مه‌رگی به‌سه‌ره‌وه بووه‌و كه‌مترین هیوای ده‌ربازبوونی هه‌بووه، ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ته‌نیا دایانناوه‌و نه‌یانهێشتووه هیچ كه‌س و زیندانییه‌كی دیكه ببینێت، بۆیه ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی قسه‌ی بیرنه‌چێته‌وه رۆژانه له به‌رخۆیه‌وه قسه‌یده‌كردو پێده‌كه‌نی، جه‌للاده‌كانی زیندانیش له‌به‌رئه‌وی ئه‌وه‌نده به‌دڕندانه ئه‌شكه‌نجه‌یان دابوو، وایانده‌زانی شێت بووه.
دوای زیاتر له ساڵێك به‌ندكردن و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر، له رۆژی 14/7/1982 به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وت و ئازادكرا.
له راستیدا ئازادكردنی مامۆستا جه‌مال تاهیر رێكه‌وت بوو، چونكه به‌جۆرێك له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی چڕ‌و به‌رده‌وامدابوو، ئه‌گه‌ر لێبوردنی گشتی به‌سه‌ردا نه‌هاتبایه، له ژێر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دڕندانه‌یه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یه‌دا گیانی ده‌سپارد.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه و مایه‌ی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ خودی شه‌هید جه‌مال تاهیرو بۆ كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی و بۆ هه‌موو كوردیش، ئه‌وه‌بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوژمن ده‌یزانی ئه‌م كه‌سێكی گرنگی سه‌ر به شۆڕشه و كانگای زانیاری و نهێنییه‌كانی رێكخستنه، به‌ڵام به برینه‌كانی جه‌سته‌ی خۆی پارێزگاریی له رێكخستن و گیانی هه‌ڤاڵه‌كانی كرد‌و به سه‌ربه‌رزی، له تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ختی زیندان، ده‌رچوو.
كۆنفرانسی دووه‌می كۆمه‌ڵه
شه‌هید مامۆستا جه‌مالی سه‌ركرده، دوای ئازادبوونیشی نه‌ك له‌كاروباری سیاسی دانه‌بڕا، به‌ڵكو به‌گوڕو تینێكی نوێی شۆڕشگێڕانه‌وه زیاتر به‌شداری له كاروانه‌كه‌دا كردووه‌و ته‌نانه‌ت به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی شاخیشدا كردووه، له‌كاتی به‌ستنی دووه‌م كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه به‌نهێنی له سلێمانییه‌وه چۆته شاخ و هه‌ر به‌نهێنیش به‌شداری له‌وكۆنفرانسه‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا كرد، له ئه‌نجامدا به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌ویش سه‌رپۆشه‌كه‌ی سه‌ری لابردووه‌و بڕیاریدا ئیتر نه‌گه‌ڕێته‌وه شار‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌یه‌ك له‌شاخ بمێنێته‌وه.
دیاره ئازایه‌تی و لێزانی و شایسته‌یی شه‌هید جه‌مال تایه‌ر له شاخیشدا نه‌ك هه‌روه‌ك خۆی مایه‌وه، به‌ڵكو زیاتر ده‌ركه‌وت و بووه سه‌ركرده‌یه‌كی دیار، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1983دا كرایه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هاوكاتیش كرایه لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه، دوای ساڵێك له ئازادبوونی و بوون به پێشمه‌رگه‌ی، رێكه‌وت رێگه‌ی ژیانی لێگرت و ماڵئاوایی له شۆڕش و له كورد‌و پێشمه‌رگه كرد، كاتێك به‌رێگه‌وه بوو بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌كانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی، له رۆژی 14/7/1983 له گوندی (زیخان)ی ناوچه‌ی بالیسان، شه‌هیدبووو گه‌یشته كاروانی سووری شه‌هیدانی خاك و گه‌ل.
PUKmedia ئاوات كۆكه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28