وڵاتێك ڕه‌شپۆش ده‌بێت
ی.ن.ک 12:17 PM - 2021-07-14.
له سی و هه‌شت هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی گه‌له‌كه‌مان جه‌مال تاهیر (١٩٤٣-١٩٨٣)، وه‌ك پاڵه‌وانی زیندان و ڕۆشنبیرێك یادی به‌رز ڕاده‌گیرێت.
مامۆستا سه‌ركه‌وت، ناوی نهێنی و دووه‌می شه‌هید جه‌مال تاهیر بوو له ڕێكخستنه نهێنییه‌كاندا. كار و چالاكییه سیاسییه‌كانی بوو به به‌شێكی سه‌ره‌كی له پته‌وكردنی خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دژی ڕژێمی به‌عس و هه‌روه‌ها هه‌وێنێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد. شه‌هید جه‌مال تاهیر له ساڵی ١٩٤٣ له سلێمانی له دایك بووه و هه‌ر له‌وێش خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی ته‌واو كردووه و بووه به مامۆستا له ساڵی ١٩٦٤.
له‌به‌رئه‌وه‌ی كهسێایهتییهكی سیاسیی چالاك و په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی باشی هه‌بووه، هه‌ر زوو بوو به ئه‌ندام له ڕیزه‌كانی (یه‌كێتیی قوتابییانی كوردستان) و (پارتی دیموكراتی كوردستان) و به كه‌سێكی له‌خۆبردوو و ڕۆشنبیر ناوی ده‌ركردووه. له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكاندا بووه به ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی و دواتریش ئه‌ركی لێپرسراوی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی پێ سپێردراوه.
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی پێشكه‌وتووخواز و لیبراڵ بووه، له ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی كرد به ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه كه ئه‌ركی ڕێكخراوه‌یی بریتیبووه له ڕێكخستن له نێوان ئه‌ندامانی و ڕێكخراوه‌كانی تری ناو ڕێكخستنهكهوه. له ساڵی ١٩٧٥دا، به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه له درێژه‌پێدان و پته‌وكردنی ڕێكخستنه‌كان له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به به‌رهه‌ڵستی كورد دژی دڕنده‌یی و سته‌می ڕژێمی به‌عس له كوردستانی عێراقدا.
شه‌هید جه‌مال تاهیر ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ڕێكخستنه نهێنییه‌كانی ناوشاری گرته ئه‌ستۆ و شان به شانی ئه‌مه‌ش سه‌رپه‌رشتی كار و چالاكی مه‌فره‌زه نهێنییه‌كانی ناو شاری ده‌ركرد كه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ئه‌نجامده‌دران له سلێمانی. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی كه چالاكی سیاسیی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كه‌سه نهێنییه‌كانی ناو یه‌كێتیی هه‌بوو كه‌وته به‌ر شاڵاوی گرتن له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه. له ساڵی ١٩٧٩ و بۆ جاری یه‌كه‌م له لایه‌ن ئه‌منی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركرا و ئه‌شكه‌نجه درا به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچی نه‌دركاند له هه‌مان ساڵدا ئازادكرا. بۆ جاری دووه‌م و له ساڵی ١٩٨١ دا ده‌ستگیركرایه‌وه و ئه‌مجاره هه‌موو ته‌كنیك و ڕێگایه‌كی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌سه‌ر تاقیكرایه‌وه تا نهێنییه‌كانی ڕێكخستنه‌كان بدركێنێت به‌ڵام بێسوود بوو. ئه‌وه‌بوو دوای ساڵێك له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانی كردن به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت و له ساڵی ١٩٨٢ ئازاد ده‌كرێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه نازناوی "پاڵه‌وانی زیندان" ی پێده‌به‌خشرێت وه‌ك ڕێزلێنانێك له ئه‌و به‌رگه‌گرتن و ئازایه‌تییه‌ی كه له ئاست توندووتیژی دڕندانه، جیاكردنه‌وه، ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی چه‌شتویه‌تی له‌وماوه‌یه‌ی كه له زیندان به‌سه‌ریبردووه.
له كاتی به‌ستینی دووه‌م كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی-دا، شه‌هید جه‌مال تاهیر به نهێنی له شاخ به‌شداری كرد تێێدا و له هه‌مان كاتیش‌دا به ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا. له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی، بڕیاریدا له شآخ بمێنێته‌وه و ببێته پێشمه‌رگه تا ده‌ست به قۆناغێكی تازه‌ی به‌ره‌نگاری بكات و باشتر خۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانی و ڕێكخستنه‌كان بنیاتبنێته‌وه له‌ژێر چه‌تری "زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌باتی شۆڕشی كوردایه‌تی." پاشان هه‌ڵبژێردرا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستن.
به‌داخه‌وه، له ١٤ی ته‌موزی ١٩٨٣ له بۆسه‌یه‌كدا له‌سه‌ر رێگای بالیسان به ڕووداوی هاتوچۆ شه‌هید كرا له كاتێكدا كه بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندام سهركردایهتییهكاندا به‌رێكه‌وتبوو و بۆ هه‌میشه برینێكی قووڵی له دڵی هاوڕێ و دۆستان و ئهزیزانیدا چه‌سپاند و بووه پاڵه‌وانێكی هاوشێوه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان بۆ یه‌كێتیی نیستیمانیی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان. هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ شه‌هید بوونی ڕایگه‌یاند كه پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی مامۆستا جه‌مال زۆر ئه‌سته‌مه و به قاره‌مانی زیندان ناوی هێنا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19