شیرین خزرپوور بۆ PUKmedia : لە شێوەكارییەوە گۆرانیم هەڵبژارد
ژنان 11:08 AM - 2021-07-14.
هونەرمەندی شێوەكار و گۆرانیبێژی كوردستانی رۆژهەڵات شیرین خەزەر پوور ساڵی 1989 لە سابڵاغ لە دایك بووە و ئێستا لەشاری ورمێی كوردستانی رۆژهەڵات ژیان بە سەر دەبات و ماوەی چەند ساڵێكە لە بواری هونەری شێوەكاری و تۆماركردنی شیعری شاعیران كاردەكات و هەروەها دەنگێكی خۆشی هەیەو خاوەنی گۆرانییەكەو لە ئێستاشدا سەرقاڵی گۆرانیەكی نوێیەو بڕیارە كاری كلیپی بۆبكات لەم دیدارەی PUKmedia دا باس لە كارە هونەرییەكانی دەكات.
-سەرەتای ئاشنایەتیت لەگەڵ كاری هونەری بۆكەی دەگەڕێتەوە ؟
من هەرلەتەمەنی 13ساڵییەوە ئاشنایەتیم لەگەڵ هونەر پەیدا كردووە و باوكیشم چیرۆك نووس بووە و حەزوخولیام بۆ هونەر سەركەوتوانە بووە.
-تۆ جگە لەگۆرانی وتن و هونەری شێوەكاری شیعری شاعیرە دێرینەكانیش دەخوێنیتەوە كام بواریان لای تۆ خۆشەویستترە؟
هەموویان لای من خۆشەویستن و چێژی تایبەتی خۆیان هەیەو جیاوازی لای من نییە چونكە، خزمەت كردنە بە هونەری میلەتەكەم و هەوڵی زیاترو باشتری بۆ دەدەم.
-چۆن دەڕوانیتە تواناكانی ژنان لەبواری هونەروشیعردا لە كوردستانی رۆژهەڵات؟
هەر لەكۆنەوە كورد هونەر دۆست وئەدیب دۆست بوون و بەشانازییەوە لە ئێستادا كۆمەڵێك كەسی چالاك لەژنان و كچان لە هونەرو شیعردا دەبینم لە كوردستانی رۆژهەڵاتدا و ئایندەیەكی باشیان لێ چاوەڕوان دەكرێت.
-تاچەند خێزانەكەت لە بواری هونەریدا هاوكاریان كردووی؟
بەداخەوە لە كوردستان بەگشتی ئافرەتان لەزۆركاری هونەریدا رێگری لێدەكرێت منیش یەكێكم لەوكەسانەو تەنها باوكی خوالێخشبووم هاندەری سەرەكیم بووە چونكە خۆی هونەرمەند و ئەدیب و ڕۆشنبیربوو.
-ئەو وێنەو تابلۆییانەی بۆ شیعر كێشاوتن تاچەند رەنگدانەوەی هەست و ئیحساسی لەگەڵ ئەو شیعرە هەیە؟
من هەمیشە هەوڵی خۆم داوە تا بە تەواوی هەست و ئیحساس و بیرۆكە شارەوەكان بەجۆرێكی سەرەنج راكێشانە بۆ ناو تابلۆكانم و شیعرەكان بگوازمەوە و وە ئەوانەی شیعرم بۆ خوێندبنەوە یان شێوەكاریم بۆكردبن لە شێوەی شیعردا بەدڵیان بووە و ئەوەشی دە مێنێتەوە بۆ رای گشتی و جەماوەر تا چەند من بە سەركەوتوو دەزانن.
-دواین بەرهەمت چیە؟
ئێستا جگە لە هونەری شێوەكاری توانیم بچمە دونیای گۆرانی وتنەوە و بەردەوام دەبم و تاكو ئێستا كلپێكم تۆماركردوە و بەنیازی كاری باشترم.
PUKmedia دیداری رێباز حەسەن كەڵهوڕیی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26