riklam

قەیسەری كفری بەرەو چۆڵبوون دەچێت

شوێنەوار‌‌ 09:58 AM - 2021-07-12
.

.

ئەم قەیسەرییەپێش بەقەزا كردنی كفری لەساڵی 1850 دا دروستكراوە و سەرەتا نزیكەی 150 دوكانیكی لەخۆ گرتووە دواتر فراوانتركراوە بەڵام، ئێستا بەهۆی داڕمانی قەیسەرییەكەوە بەشێكی زۆری دوكانەكانی چۆڵكراون.

ئەم دوكانانەش بەكارهێنراون بۆ چەندین جۆر لەپیشە كۆنەكانی وەك بەرگدووری، دەواڵەفرۆشی، مسگەر، سەڕاج، پینەچی ، هەللاج، پاڵانچی، دارتاش، ئاسنگەر، گۆزەچی، ناڵبەند، جگە لەچایخانە و چێشتخانە و نانەواخانە و كاروان سەرای تایبەت بە بازگان و كەل و پەلەكانیان وەك كانی خەڵوز، بەناوبانگترین ئەو وەستایانەی ناویان هاتووە لەدروستكردن و فراوانكردنی قەیسەرییەكە وەستا سەمەد كەركوكی و وەستا محاوە.

لە ئێستاشدا تەنها بەشێكی قەیسەرییەكە ماوەتەوە و زۆربەی بەشەكانی رووخاون و پێویستیان بەنوێكردنەوەیە.

ئەم قەیسەرییە موڵكی دەیان هاووڵاتییە بەڵام، بەشێكی كەم نەبێ ھەمووی چۆڵ كراوە و مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووە، كەرەستەی بیناسازی قەیسەرییەكە بەگشتی خۆماڵییە وەكو بەردی قایە و تاوێر  و گەچ و قسڵ.

 ماوەی سێ ساڵە دەرخستە و دیزاینی نوێكردنەوەی بۆ كراوە و بڕی حەوت ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە پێویست بوو بەچوار قۆناغ نوێ بكرایەتەوە بەڵام، بەهۆی قەیرانی داراییەوە كاری تێیدا نەكراوە.

PUKmedia حەیدەر زەنگەنە-كفری

4 (6).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket