riklam

پرسه‌نامه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی مام حاجی ئیبراھیم دیلمانی

پرسەنامە 09:30 PM - 2021-07-10
.

.

بۆ كۆچی دوایی مام حاجی ئیبراھیم دیلمانی كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و باوكی شه‌ھیدی فه‌رمانده‌ لیوا سه‌ڵاح دیلمانی، بافڵ تاڵه‌بانی
پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌یان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌ھیدی فه‌رمانده‌ لیوا سه‌ڵاح دیلمانی

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ، مام حاجی ئیبراھیم دیلمانی كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و باوكی شه‌ھیدی فه‌رمانده‌ لیوا سه‌ڵاح دیلمانی پرسه‌و ھاوخه‌می قوڵی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین

مام حاجی ئیبراھیم كه‌سایه‌تی و  تێكۆشه‌ری دێرینی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی بوو كه‌به‌ھۆی به‌شدارییان له‌ خه‌باتی كوردایه‌تی  قوربانی زۆریاندا .بۆیه‌ له‌ده‌ستدانی تێكۆشه‌رێكی وه‌ھا كه‌ دوو رۆڵه‌ی به‌خشیوه‌ به‌ شۆڕشی نوێ و خه‌باتی گه‌له‌كه‌ی جێی داخه‌،و له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین گیانی كۆچكردوو به‌به‌ھه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات .

بافڵ تاڵه‌بانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket