riklam

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ:بەبێ جیاوازی بەشداربین بۆ سەرخستنی یەكێتی

ی.ن.ک‌‌ 07:31 PM - 2021-07-07
.

.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەرو رێكخستنە دێرینەكان كۆبویەوە.

ئەمڕۆ 7ی 7ی 2021 لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و كۆمەڵەی كەمئەندامانی سەنگەرو كۆمەڵەی رێكخستنە دێرینەكان و نوێنەرانی یەكێتی لە لقی هەولێری كۆمكاری زیندانییە سیاسییەكان و نوێنەری لیژنەكانی مامۆستایان و یاسایی و NGOكانی سنووری مەڵبەندی هەولێر كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە د.رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێرو حاجی مەسیفی ئەندامی سەركردایەتی ئامادەی بوون، ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق گفتوگۆی لەبارەوە كراو میكانیزمەكان خرانەڕوو.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەگرنگیەوە باسی لە رۆڵی سەرجەم كۆمەڵە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە كردو رایگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ هەیە بەرهەمی خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی وەك ئێوەو هەڤاڵەكانتانەو دەبێ رێزیان لێ بگرین و خەبات بكەین لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەكانمان.

باسیشی لەوەشكرد: پێویستە هەموومان بەبێ جیاوازی بەشداربین لە هەوڵدان بۆ سەرخستنی یەكێتی و زاڵبوونی بەسەر ئاستەنگەكان.

PUKmedia 

 

213819715_561116145266323_5722812298361351118_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket