riklam

ئینسكلۆپییدیای یەكێتی بڵاودەكرێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:21 PM - 2021-07-07
.

.

لەڕێوڕەسمێكدا لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و  سەركردایەتی یەكێتی و رۆشنبیران و كەسانی ئەكادیمی چاپی چوارەمی ئینسكلۆپییدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوكرایەوە كە هەموو مێژووی قۆناغە جیاجیاكانی یەكێتی و سەركردەكانی لە دامەزراندنییەوە تا ئێستا تێیدا كۆكراوەتەوە.

فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە هاوكات سەرپەرشتیاری گشتی و سەرۆكی دەستەی كارای ئینسكلۆپیدیای یەكتییە بە PUKmediaی راگەیاند: كتێبەكە گرنگییەكی زۆری هەیەو پڕۆفایلی سەركردەكانی یەكێتی و هەموو مێژووی یەكێتی و رێكەوتنەكان و گفتووگۆ سیاسییەكان و پەیوەندی و تێڕوانی یەكێتی لە بارەی پرسە گرنگەو جێبایەخەكان خراوەتەروو بەشێویەكی راشكاوانەو راستگۆیانە باس لەو مێژووە كراوە.

وتیشی: بۆ كەسانێك كە بیانەوێت شارەزایی مێژووی یەكێتی بن دەتوانن بە یٔاسانی و لەم رێگەیەوە هەموو زانیارییەكانیان لە بارەی یەكێتی و سەركردەكانی بزانن.

فەرید ئەسەسەر راشیگەیاند:ئینسكلۆپییدیاكە دەبێتە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەند بۆ توێژینەوەی ئەكادیمی و مێژوونوسان و كەسانی ئەكادیمی دەتوانن سودی لێ ببینن.

وتیشی: چاپی چوارەم 2518 لاپەڕەیەو هەموو مێژووی یەكێتی  لە ساڵی 1975 تا یٔێستا تێدا كۆكراوەتەوە.

PUKmedia جەمال سەرگەتی – فۆتۆ: شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket