riklam

د.سۆران پێشوازی له‌ باڵیۆزی روسیا له‌ عیراق كرد

ی.ن.ک‌‌ 05:46 PM - 2021-07-06
.

.

ئه‌مڕۆ 6-7-2021، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری هه‌ولێر د.سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازیكرد له‌ ئیلبرووس كۆتراشیڤ باڵیۆزی نوێی روسیا له‌ عیراق و وه‌فدی یاوه‌ری.

 له‌ دیدارێكدا كه‌ سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د غه‌فور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ولێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ئاماده‌بوو، پیرۆزباییان له‌ باڵیۆزی نوێی روسیا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له‌ كاره‌كانی، له‌هه‌مان كاتدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌خزمه‌تی هه‌ردوو گه‌ل و گرنگیدان به‌ ئاڵوگۆڕی كه‌لتوری و زانستی پزیشكی و وه‌رزشی و بازرگانی.

د.سۆران جه‌مال تاهیر، تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ئه‌و ئاڵه‌نگارییانه‌ی له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مانه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی عیراق نزیك ده‌بینه‌وه‌، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ راگرتنی ئارامی و سه‌قامگیری ئابوری هۆكارێكی گرنگن بۆ هاندانی به‌شداری هاووڵاتیان و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌.

بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان و سوریا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكان بوون، كه‌ چاره‌سه‌ر سیاسی و ئاشتیانه‌ به‌به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ پێویست زانرا.

كوتراشیڤ سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی كردوو دڵنیاییدا كه‌ هاوكارو پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی عیراق و به‌كوردو عه‌ره‌ب به‌رده‌وام بێ.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket