riklam

ئەڵمانیا.. كچە كوردێك خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا

تاراوگە‌‌ 10:38 AM - 2021-07-06
.

.

كچە كوردێكی پەنەباری ئەڵمانیا بە ناوی رۆدی عەلی خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی شاری مونستەرە.

لەپای هەوڵ و ماندوبوون و چالاكییەكانی لە بواری كۆمەڵایەتی و هەماهەنگی بۆ پڕۆسەی تێكەڵاوبوونی بیانییەكان لە ناو كۆمەڵگەی ئەڵمانی، لقی ئەڵمانیای دەزگای Diana Award ی بەریتانی خەڵاتی شاژنە دیانای بەخشییە رۆدی عەلی كچە كوردی پەنەباری دانیشتووی شاری مونستەر، ئەو كچە خەڵكی عەفرینی رۆژئاوای كوردستانە و لە ساڵی 2015 ەوە لەئەڵمانیا دەژی، لەو ماوەیەی لەو وڵاتەیە یەكێكە لە كەسە هەرە چالاكەكانی شارەكەی و هەمیشە خەریكی چالاكییە لەگەڵ ریكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و هاوكاری ژنان و كچان و كۆچبەرانی تازەو چارەسەری كێشە و گرفتەكانیانە لە ناو كەمپەكان، بەهۆی توانای باشی لە بەڕێوەبردن و بواری تێكەڵاوبوون و توانای بۆ خۆشكردنی ژیانی خەڵكانی تر، ساڵی پار بە ئەندامی ئەنجومەنی شارەكەی هەڵبژێردرا و ئێستا لەكارەكانی بەردەوامە.

خەڵاتی شاژنە دیانا بەو كەسانە دەدرێت كە تەمەنیان لەنێوان 9 تا 25 ساڵیدایە و لەسەر ئاستی جیهان یەكێكە لە خەڵاتە نایاب و بەهادارەكان كەبە گەنج ولاوان دەدرێت، دەزگاكە بۆ ریزلێنان بە شاژنە دیانا و هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و چینی گەنجان لەساڵی 1999 دامەزراوە و لە زۆر وڵاتدا لقی تایبەتی هەیە، هەموو ساڵیك ئەو چالاكوان و كەسایەتیانە خەڵات دەكات كە رێچكەی كار و خەباتیان بۆ گەنج ولاوانە و خزمەت بە مرۆڤایەتی دەكەن.

PUKmedia بورهان ئەمین-ئەڵمانیا

11.jfif

12.jfif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket