گوڵستان ئه‌حمه‌د له‌شه‌ش پاڵه‌وانێتی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت

گوڵستان ئه‌حمه‌د له‌شه‌ش پاڵه‌وانێتی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت


5/7/2021 10:17:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

گوڵستان ئه‌حمه‌د یاریزانی له‌شجوانی و له‌شڕێكی:له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له‌شه‌ش پاڵه‌وانێتی پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ست هێناوه‌.

 سه‌ره‌تا چۆن بیرت له‌وه‌رزشی له‌شجوانی كرده‌وه‌و چۆن ده‌ستت پێكرد؟

 سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنم له‌یاری ھێزی له‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی (٢٠١٠بۆ٢٠١١) قۆناغی یه‌كه‌می په‌یمانگای وه‌رزشی كه‌ به‌شداریم كرد له‌ پاڵه‌وانێتی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسای عیراق  كه‌ توانیم له‌ وه‌زنی خۆم پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنم ھه‌رله‌ ھه‌مان ساڵ  به‌شداریم كرد له‌ پاڵه‌وانێتی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی له‌سه‌ر  ئاستی كوردستان  كه‌توانیم پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستبێنم.

وێڕای به‌ربه‌ست و ڕێگرییه‌كان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا كێ هانده‌رت بوو كه‌دونیا هێزی له‌شجوانی هه‌ڵبژێری و بچیته‌ ناوكایه‌یی وه‌رزیشی خانمانه‌وه‌؟ یه‌كه‌م كه‌س دایكم و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م و ھه‌مو ئه‌و ھاوڕێ دڵ سۆزانه‌ی كه‌ ھه‌من ھاوكارم بون.

تاچه‌ند پێت وایه‌ وه‌رزشی له‌شجوانی وهێزی له‌شجوانی لای خانمانی پشده‌رو ده‌وروبه‌ری به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چووه‌؟

شایه‌نی باسه‌و جێگای دڵ خۆشیه‌ كه‌ خانمانی پشده‌ر و بیتوێن به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌ر چاو ڕوو له‌ ھۆڵه‌كانی له‌ش جوانی ده‌كه‌ن،وه‌ به‌ژداری  پاڵه‌وانێتیه‌كانی ھێزی له‌ش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی  پارێزگا كان و كوردستان .

به‌شداری چه‌ند پاڵه‌وانێتیتان كردووه‌ وه‌ك هێزی له‌شجوانی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم؟

به‌شداری ١٠ پاڵه‌وانێتیم كردوه‌  ٢ پاڵه‌وانێتی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی بوه‌، دوو پاڵه‌وانێتی پێنج پرێس پله‌ی دوه‌م و چواره‌مم به‌ده‌ست ھێناوه‌،
له‌شه‌ش پاڵه‌وانێتی پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ست ھێناوه‌  یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ،كه‌ سێ پاڵه‌وانێتی یاری سیانی بوه‌ پێنج پرێس و دێدلێفت و دبنی بوو كه‌ پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ ده‌ست ھێناوه‌ كه‌ له‌ دوو پاڵه‌وانێتی له‌ دھۆك و ھه‌ولێر ئه‌نجامدرا ئۆڤه‌ر ئۆڵ (over all )بووم.

سێ جار به‌ گروپ دابه‌ زیوین كه‌ توانی و مانه‌ پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م له‌ دوھۆك به‌ده‌ست بێنین پله‌ی دووه‌م له‌ ھه‌ولێر به‌ ده‌ست بێنین پله‌ی چواره‌م له‌ بازیان.

تاچه‌ند گوڵستان گه‌شبینه‌ له‌داهاتودا بتوانێت له‌پاڵه‌وانێته‌ جیهانیه‌كاندا به‌شداری بكات؟

له‌ ھه‌وڵ و ڕاھێنانه‌كانی  خۆم به‌رده‌ وامم بۆیه‌ له‌ھێز و توانای خۆم ڕاده‌ بینم متمانه‌م  به‌ خۆمه‌ بۆیه‌ گه‌شبینم له‌وه‌ی له‌ داھاتودا به‌ژداری پاڵه‌وانێتی كانی جیھانی بكه‌م.

وه‌ك یاریزان وڕاهێنه‌رێكی له‌شڕێكی و له‌شجوانی بیرت نه‌كردووه‌ته‌وه‌ له‌بواری تری وه‌رزشیدا كاربكه‌یت و ڕۆڵ بگێڕی؟

به‌ڵێ بیرم له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ له‌ بواری تری وه‌رزشی كاربكه‌م ئه‌ویش كه‌ ھونه‌ری به‌رگری (كیك بۆكسینگ)ه‌.

دواوته‌تتان چیه‌؟

ھیوادارم خانمان گرنگی به‌ له‌ش و لارو ته‌ندرستی خۆیان بده‌ن و داواكارم له‌ باوك و برا و ھاوسه‌ری خانمان ڕێگر نه‌بن له‌ به‌رده‌میان و سوپاس بۆ ئێوه‌ش.

دیداری/ ڕێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕیی
PUKmedia

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ٢٢/٧/١٩٧٩ لە بەندیخانەی موسڵ شەهید مەلا عەلی لە سێدارە درا

  • image04
  • ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی سه‌رزه‌وی گه‌شتێك بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌كات

  • image04
  • نزیكه‌ی 180 كه‌س له‌جیهاندا به‌هۆی لافاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

  • image04
  • .

  • image04
  • باوکە گیان رێنیشاندەر و رابەری مێژووییمان

  • image04
  • بەڕێوەبەری تەندروستی زیقار دەستی لە كاركێشایەوە

  • image04
  • 63 ساڵ بەسەر شۆڕشی 14ی تەموز تێدەپەڕێت

  • image04
  • ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان 8 مەتر كەمی كردووە


                                           

ئەڵمانیا.. كچە كوردێك خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا


كچە كوردێكی پەنەباری ئەڵمانیا بە ناوی رۆدی عەلی خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی شاری مونستەرە.

لەپای هەوڵ ...


  شیکارییەک بۆ پەیوەندییەکان و دەستپێک و سەرهەڵدان و ئاکامەکانی
   ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای ئازایه‌تی ده‌به‌خشێته‌ كوردێك
                                           

ئیبراهیم ڕەوف: شیعر لای من ناسنامەیە


ئیبراهیم ڕەوف شاعیرو ڕەخنەگرو ڕۆژنامەنووس ساڵی 1961 لە شارۆچكەی دەربەندیخان لەدایك بووە،  ساڵانیكە شیعر دەنوسێت و هەروەها وەك  ڕەخنەگرێكی پەخشانی كو...


  گه‌لاوێژ سه‌قزی: به‌چه‌ندین زمانی جیاواز گۆرانیم وتووه‌
  گوڵستان ئه‌حمه‌د له‌شه‌ش پاڵه‌وانێتی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت


کاریکاتێر