ڕێكخراوی ئایندە: لە چەمی ڕۆخانە زیاد لە 4 تۆن ماسی لەناوبراون
ئابوری 04:51 PM - 2021-07-02.
ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ئاشكرایدەكات بەپێی زانیاریەكانیان لەرووداوەكەی چەمی رۆخانەی ناحیەی قادر كەرەم زیاتر لە 4 تۆن ماسی لەناوبراون.
مەعروف مەجید سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە. بە PUKmedia ڕاگەیاند: بەپێ بەدواداچوونی ئێمە دەركەوتە ئەنجامدەرانی ئەو كارە دەرمانی شۆردنەوەی ئاژەڵیان بەكارهێناوە، بەجۆرێك دەرمانەكەیان كردووەتە ناو چەمەكە بەنیەتی ڕاوكردن.
ئاماژەی بەوەشداوە:" بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاد لە چوار تەن، ماسی لەناو براون، بەشێكی ماسییەكان براون دواتر بەشێكی زۆر لەو گۆمەدا بەجێماوە.
جەختیشی كردوەتەوە: بەرێوەبەری پولیس دارستان پێ ڕاگەیاندین كە 4كەس تۆمەتباران بە ئەنجامدانی ئەو كارە، 3 لە تۆمەتبارەكان دەستگیركراون و وابڕیارە ڕۆژی یەكشەممە پولیسی دارستان لە دادگا سكاڵایان لەسەر تۆمار بكات.
باسی لەوەشكرد: وەك ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، داوا دەكەین، یاسا و ڕێكارەكانی سەرپێچییە ژینگەییەكان توند بكرێت، ئەو كەسانەی ئەو كارانە ئەنجام دەدەن، سزای توندیان بەرامبەر بگیرێتە بەر،حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار هاوكارییەكان و پاڵپشتی زیاتری پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگە بكەن.
PUKmedia عەدنان كەلهوڕی
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18