شیکارییەک بۆ پەیوەندییەکان و دەستپێک و سەرهەڵدان و ئاکامەکانی
ی.ن.ک 12:35 AM - 2021-07-01.
سەعات ٩ی ئێوارەی چوارشەممە، دوا رۆژی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١، ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەریتانیا بەئامادەبوونی بەشێک لەهەڤاڵەکانی و بەمیوانداریی دوو هەڤاڵی ئەنجوومەنی ناوەندی ی.ن.ک لەیۆنان، سیمینارێکی بەناونیشانی"پەیوەندییەکان-دیپلۆماتی، بنەما-گەشە و هەنگاوەکانی"بۆ هەڤاڵ رەوا بەساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دستیپێکرد...
هەڤاڵ رەوا رووناکی خستەسەر سەرەتاو دەستپێکی سەرهەڵدانی وشەی پەیوەندیی و گرنگی و بایەخ و کاریگەریی پەیوەندییەکانی لەچاخی بەردینەوە تا قۆناغی ئێستا یەک بەیەک شیکردەوەو هەڵسەنگاندن و شیکاریی بۆ پەیوەندییەکان و دەستپێک و سەرهەڵدان و ئاکامەکانی کردو وتی... لەئێستادا هەموو تاکێک، یان هەڤاڵێک چەند پەیوەندیی لەگەڵ دەوروبەرو هەڤاڵەکانیدا پتەو و تۆکمەو بەهێزبێت هێندەش زیاتر کاروبارو چالاکییەکانی باشتر بەڕێوەدەچێت....
وتیشی، لەرووی دیپلۆماتییەوە بەهەمان شێوەیە، بۆ بەرقەرارکردنی ئارامیی و سەقامگییری پێویستە پەیوەندییەکان هاوسەنگیی لەخۆبگرێت، ئامانج لەو هاوسەنگییە، بەدەستهێنانی ئامانج و تۆکمەکردنی بنەماکانی ستراتیژو گەشەکردنە لەهەموو رووەکانەوە...
هەروەها ئاماژەیکرد بۆ هەموو ئەو خەسڵەتانەی کە پێویستە لەو کەسانەدا هەبێت کە دیپلۆماتن و کاری پەیوەندیی و دیپلۆماتی دەکەن، کە گرنگترینیان هۆشیاریی و زمانزانی و پاشان پاشخانێکی باشیی لەمێژووی ئەو وڵاتەدا هەبێت کە خوازیارە پەیوەندییان لەگەڵدا بەرقەرار بکات بەتایبەتی لەرووی دابونەریت و کولتورو هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەیان شارازایی پەیدا بکات..مەرجیشە گرنگی و بایەخی پرۆتۆکۆڵ و ئەتەکێتی ئەو شوێنە لەبەرچاوبگرێت..
لەکۆتایی سیمینارەکەدا رەوا هەوڵ و چالاکیی و چۆنییەتی پەیوەندیەکانی لەگەڵ حزبەکان و تەنانەت حکومەتی یۆنانیشی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو کە ئامانج لێی تەنیا برەودانە بەگەشەپێدانی پرسی کوردو تۆکمەکردنی بنەماکانی حکومەتی هەرێم لەهەموو رووەکانەوە...
بەپرسیارو خستنەڕووی باری سەرنجی هەڤاڵانی بەریتانیا لەسەر دۆسێیەکەو وەڵامدانەوەی لەلایەن هەڤاڵ رەوا کۆتایی بەسیمینارەکە هات کە ماوەی نزیکەی دوو سەعاتی خایاند.
PUKmedia راگەیاندنی ناوەندی یەکێتی لەیۆنان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24