PUKmedia داهاتی ساڵانه‌ی حكومه‌ت له‌كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت بڵاوده‌كاته‌وه‌

PUKmedia داهاتی ساڵانه‌ی حكومه‌ت له‌كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت بڵاوده‌كاته‌وه‌


29/6/2021 12:35:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆسته‌و گه‌یاندنی هه‌رێم رایگه‌یاند،  85% ی ناوچه‌كانی هه‌رێم تۆڕی ئینته‌رنێتی فایبه‌رو مۆبایل تێیدا كارده‌كات.

كاروان ره‌زا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆسته‌و گه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: داهاتی ساڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ له‌كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌نێوان 12 تا 15 ملیار دیناره‌ كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ڕێی پێدانی مۆڵه‌ته‌وه‌ به‌ده‌ستدێت و باجه‌كه‌ش به‌پێی سیستمی جیاوازو قه‌باره‌ی له‌ره‌له‌ر له‌سه‌ر كۆمپانیاكان ئه‌ژمار ده‌كرێت.

وتیشی: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ داهاتێكی له‌كۆمپانیاكانی مۆبایل ده‌ستناكه‌وێت، چونكه‌ له‌هه‌موو عیراق ته‌نیا كۆمسیۆنی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی عیراق باج له‌كۆمپانیاكانی مۆبایل وه‌رده‌گرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆسته‌و گه‌یاندنی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، له‌هه‌رێمی كوردستان دوو جۆر ئینته‌رنێت هه‌یه‌ كه‌ جۆری بێسیم و جۆری كێبڵی زه‌ویه‌و بریتین له‌جۆری (وای فای) كه‌ 19 كۆمپانیامان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ جۆری (وای ماكس) كه‌ 5 كۆمپانیامان هه‌یه‌ (ڤیسات) یش 2 كۆمپانیاو (LT- 4G) یش 5 كۆمپانیا له‌و جۆره‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ی ئینته‌رنێت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.   

باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و كۆمپانیا په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌ له‌هه‌رێم هه‌ن و قه‌رزداری وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بوون و پاره‌یان نه‌دابێت ، له‌ڕێگای یاساوه‌ دراونه‌ته‌ دادگاو زۆرینه‌یان له‌دادگا قه‌رزه‌كان به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه‌و توانراوه‌ قه‌رزه‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌و هه‌ندێك كۆمپانیاش تائیستا كێشه‌یان له‌دادگایه‌و هێشتا یه‌كلایی نه‌كراوه‌نه‌ته‌وه‌ وتیشی: تائێستا نزیكه‌ی 18 كۆمپانیا دراونه‌ته‌ دادگا.

سه‌باره‌ت به‌ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ كه‌ به‌ر له‌چه‌ند ساڵ له‌هه‌رێم هه‌بوو كاروان ره‌زا وتی : ئێستا هه‌موو ئه‌و كێبڵانه‌ی جۆری فایبه‌ر بۆ ئینته‌رنێت بۆ ماڵان راكێشراوه‌ ژماره‌یه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵدایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ بیه‌وێت ده‌توانێت به‌ئاسانی له‌گه‌ڵ هێڵی ئه‌نته‌رنێته‌كه‌دا ته‌له‌فۆنه‌كه‌ بۆ قسه‌كردن به‌كاربێنێت، به‌ڵام كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ هاووڵاتیان خۆیان به‌كاری ناهێنن به‌تایبه‌تی له‌پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك ، به‌ڵام له‌پارێزگای سلێمانی له‌ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كه‌ ئه‌و جۆره‌ ته‌له‌فۆنه‌ نۆڕماڵه‌ هه‌روه‌ك خۆی ماوه‌و به‌كاردێت و له‌زۆربه‌ی قه‌زاكانی وه‌ك پێنجوێن و چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌زوورو سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌كاردێت به‌تایبه‌تی له‌داموده‌زگاكانی حكومی له‌سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كان كه‌ به‌كارهێنانی له‌ڕووی ته‌ندروستی و ئابووریشه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان باشتره‌.

ئاشكراشی كرد، له‌ئێستادا 85% سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆڕی زه‌وی فایبه‌ری ئینته‌رنێتی بۆ چووه‌ جگه‌ له‌دێهاته‌كان كه‌ رێژه‌یه‌كی كه‌میان ئینته‌رنێتی وایه‌رلێسیان بۆ چووه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ش نزیكه‌ی 85% ی ناوچه‌كانی هه‌رێم تۆڕی مۆبایلی بۆ چووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی پچڕانی هێڵه‌ له‌نێوان رێگای شاره‌كاندا یا به‌هۆی سه‌ختی شوێنه‌كه‌ یا چۆڵی شوێنه‌كه‌ كه‌ هه‌ر شوێنێك دانیشتوانی لێنه‌بێت هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی بۆ ناچێت له‌ناویاندا خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت.

له‌باره‌ی ئه‌و وتانه‌ی كه‌ ده‌وترێت چاودێری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی مۆبایلی هاووڵاتیان هه‌یه‌، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم وتی : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاودێری له‌سه‌ر قسه‌كردنی هاووڵاتیان به‌مۆبایل نیه‌ حكومه‌تیش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر كۆمپانیاكاندا نیه‌ ، چونكه‌ كۆمپانیاكان كه‌رتی تایبه‌تن ، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا شتێكی تایبه‌تیه‌و په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌ نیه‌ ته‌نیا دادگاكان بڕیاری یاساییان هه‌بێت ده‌توانن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن ، ئاشكراشی كرد كه‌ تائێستا ئامێری له‌و شێوه‌یه‌ نیه‌ بتوانێت ده‌یان ملیۆن هێڵ بخاته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ، ئه‌وا به‌ملیۆنه‌ها دۆلاری تێده‌چێت كه‌ هیچ كۆمپانیایه‌ك ئه‌و كاره‌ ناكات كه‌ كێشه‌ش بۆ خۆی دروست ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌كارو جوڵه‌ی پۆسته‌ له‌هه‌رێم كاروان ره‌زا وتی : له‌راِبردوودا دۆخی پۆسته‌ زۆر پێشكه‌وتوو بوو كه‌ له‌ڕێگای هێڵی ئاسمانی ئوردنیه‌وه‌ بوو داهاتێكی باشی هه‌بوو كه‌ مانگانه‌ نزیكه‌ی 2 ملیار دینار بوو ، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و كه‌می ئۆتۆمبێڵ و هاتووچۆ ، جوڵه‌ی پۆسته‌ كه‌مبۆته‌وه‌ ، كاری پۆسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له‌ڕێگه‌ی خۆمانه‌وه‌ له‌هه‌رێم ده‌مانتوانی جێبه‌جێی بكه‌ین زۆر باش بوو ساڵانه‌ زیاتر له‌ 100 تۆن كاڵا ده‌برایه‌ ده‌ره‌وه‌ ، به‌ڵام ئێستا له‌ڕێگای هێڵی ئاسمانی عیراقی و رێگای به‌غداوه‌ كاره‌كه‌ ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ كێشه‌ دروستبووه‌ له‌دواكه‌وتنی.

روونیشی كرده‌وه‌، كه‌ تائێستا هیچ كۆمپانیایه‌كی پۆسته‌ له‌هه‌رێمی كوردستان بوونی نیه‌ ، چونكه‌ مۆڵه‌تی پێنادرێت و كاری پۆسته‌ به‌پێی ده‌ستووری عیراق ته‌نیا بۆ حكومه‌ت رێپێدراوه‌و ئه‌وه‌ی كه‌ له‌هه‌رێم هه‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵا ته‌نیا مۆڵه‌تێكی كاتیان وه‌رگرتووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵا له‌ڕێگای وشكانیه‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان مۆڵه‌تمان پێنه‌داوه‌ ، به‌ڵام له‌ڕێگای پارێزگاكانه‌وه‌ رێگادراوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل.


PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد / هه‌ولێر

كاروان ره‌زا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆسته‌و گه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

98989898.jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ٢٢/٧/١٩٧٩ لە بەندیخانەی موسڵ شەهید مەلا عەلی لە سێدارە درا

  • image04
  • ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی سه‌رزه‌وی گه‌شتێك بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌كات

  • image04
  • نزیكه‌ی 180 كه‌س له‌جیهاندا به‌هۆی لافاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

  • image04
  • .

  • image04
  • باوکە گیان رێنیشاندەر و رابەری مێژووییمان

  • image04
  • بەڕێوەبەری تەندروستی زیقار دەستی لە كاركێشایەوە

  • image04
  • 63 ساڵ بەسەر شۆڕشی 14ی تەموز تێدەپەڕێت

  • image04
  • ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان 8 مەتر كەمی كردووە


                                           

ئەڵمانیا.. كچە كوردێك خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا


كچە كوردێكی پەنەباری ئەڵمانیا بە ناوی رۆدی عەلی خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی شاری مونستەرە.

لەپای هەوڵ ...


  شیکارییەک بۆ پەیوەندییەکان و دەستپێک و سەرهەڵدان و ئاکامەکانی
   ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای ئازایه‌تی ده‌به‌خشێته‌ كوردێك
                                           

ئیبراهیم ڕەوف: شیعر لای من ناسنامەیە


ئیبراهیم ڕەوف شاعیرو ڕەخنەگرو ڕۆژنامەنووس ساڵی 1961 لە شارۆچكەی دەربەندیخان لەدایك بووە،  ساڵانیكە شیعر دەنوسێت و هەروەها وەك  ڕەخنەگرێكی پەخشانی كو...


  گه‌لاوێژ سه‌قزی: به‌چه‌ندین زمانی جیاواز گۆرانیم وتووه‌
  گوڵستان ئه‌حمه‌د له‌شه‌ش پاڵه‌وانێتی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت


کاریکاتێر