قوربانیانی تاوان
بیروڕا 12:38 PM - 2021-06-26.
ئه‌نجامدانی تاوان پێ به‌پێی مرۆڤایه‌تی هه‌نگاوی ناوه، هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ده‌ر نه‌بووه له تاوان و تاوانی ئه‌نجام نه‌دابێت، به‌ڵام رێژه‌كه‌ی و شێوازی كۆنترۆلكردنی له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر ده‌گۆریت، به هۆكاری جیاوازی كلتور‌و شارستانیه‌ت و ڕه‌گه‌زه‌كانیه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش رۆڵی له كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان به توندكردنی سزاكان دیوێكی تری رێكاره‌كانن بۆ رێگه‌گرتن له تاوانكاری و پاراستنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ زیندو ڕاگرتنی كۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.
كه‌واته مه‌به‌ست له تاوان گه‌یشتنه به ئامانجێكی ماددی یان مه‌عنه‌وی له‌سه‌ر حسابی كه‌سانی تر كه یاسا قه‌ده‌غه‌ی كردووه یان ئه‌نجام نه‌دانی كردارێك كه یاسا به‌ئه‌ركی ئه‌ژماركردووه، بۆ ئه‌نجام دانی تاوان ده‌بێت كه‌سێك یاخود بكه‌رێك هه‌بێت تاوانێك بدرێته پاڵی فیزیكی بێت یان ....له‌سه‌ر مافی كه‌سێكی تر كه ئه‌ویش ( قوربانی ، یان زیانلێكه‌وتوو)ه.
رۆڵی یاسا لێره‌دا به‌رله‌هه‌مووشت ده‌بێت سه‌روه‌ر بێت بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن ماف جێ به‌جێكردنی سزاش به‌سه‌ر تاوانبارانی هه‌ركرده‌یه‌ك كه‌له‌ڕووی یاساوه به‌تاوان دابنرێت، جا هه‌ر ڕوویه‌كی هه‌بێت، له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ( حق العام ، حق الدوله ، حق الخاێ )، پاراستنی مافی یه‌كتر چونكه هه‌مووان له‌به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌كسانین، به‌و پێ یه‌ی مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه و ناتوانێت به‌ته‌نها له شوێنێك دا بژی بۆ ئه‌وه‌ی له نزیك یه‌كتر بمێننه‌وه‌و ژیان بگوزه‌رێنن به‌بێ زیان به‌چاودێری ده‌وڵه‌ت و ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی و دانانی هێزو یاسا وه ده‌بێت، كه‌واته یاسا ئه‌ركێكی پیرۆز‌و كاریگه‌ری هه‌یه به‌و مه‌رجه‌ی بتوانێت ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له كۆنترۆلی خۆیدا بێت به‌بێ ده‌ستخستنه كاروباره‌كانیه‌وه:
كه‌واته جۆری تاوان و سزاكانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسادا دیاری كراوه هه‌ندێك جاریش قابیلی هه‌مواركردنه‌وه‌یه، به‌پێ ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره ( 111) ساڵی 1969ی هه‌مواركراو له مادده‌كانی ( 25,26,27)ئاماژه‌ی به سزای زیندانیان كردووه :
له یاسای سزای زیندانی به پێ ی جۆری تاوان گۆرانی به‌سه‌ردا دێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند جۆرێكه:
1- تاوان به پێشێلی یاسا‌و ده‌ستور به‌تاوان داده‌نرێت سزادانی تاوانبار به‌پێ ی مادده 25 ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره ( 111) ساَی 1969 ی هه‌مواركراو بریتین له :
ا - سزای له سێداره‌دان .
ب- زیندانی هه‌میشه‌یی .
ج- زیندانی 5 ساڵی تا ده‌گاته 15 ساڵی.
2- كه‌تن سه‌رپێچیه له‌بڕگه‌یه‌كی یاسایی سزاكه‌ی به پێ ی ماده‌ی ( 26 ) ی یاسای ناوبراو ( 3 مانگ بۆ 5 ساڵ) یاخود غرامه یاخود هه‌ردوو سزاكه به‌سه‌ریه‌كه‌وه.
3- سه‌رپێچی لادان و پێشێلكردنی بریارو رێنماییه‌كانه كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانیه‌وه ده‌رچووه سزاكه‌ی به پێی ماده‌ی 27 یاسای ناوبراو غه‌رامه یاخود زیندانیه له 24 كاتژمێر بۆ 3 مانگ .
- به‌ده‌ر له‌و سزایانه‌ی كه بۆ ئه‌نجامده‌رانی تاوانێك دیاری كراوه مافی تاوانلێكراوه قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه پاشی ئه‌وه‌ی كه تاوانبار ئه‌و تاوانه‌ی دراوه‌ته پالی له‌سه‌ری ساغ ده‌بێته‌وه، وه‌ك دابین كردنی بڕه پاره‌یه‌ك له‌بری بیمه‌ی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر زیانی جه‌سته‌یی بوو یان بیمه‌ی ژیان یان بیمه‌ی ته‌ندروستی یان هه‌ر زیانێكی تر كه یاسا سه‌رپشكه له دیاری كردنی تعویچ بۆی .
پێبژاردن له‌یاسای سزاكانی ژماره 111 ی ساڵی 1969 هه‌مواركراو وه هه‌موو یاسا هه‌مواركراوه‌كانی تر به پێی یاسای ژماره 6 ی ساڵی 2010:
پێوه‌ری پێبژاردنه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت كه له ده‌قی یاسای سزاكان هه‌تووه له یاسای سزاكان ژماره 111ی ساڵی 1969.
1- له سه‌رپێچیه‌كان ( مخالفه ) بڕێك ده‌بێت نابێت كه‌متربێت له ( 50000)په‌نجا هه‌زار دینار وه نابێت زیاتر بێت له ( 200000) دووسه‌د هه‌زار دینار .
2- كه‌تن برێك ده‌بێت نابێت كه‌متر بێت له ( 201000) دووسه‌دو یه‌ك هه‌زار دینار و نابێت زیاتر بێت ( 1000000) یه‌ك ملیۆن دینار .
3- جنایات برێك ده‌بێت نابێت كه‌متر بێت له ( 1000001)ملیۆنێك و یه‌ك هه‌زار دیناروه نابێت زیاتر بێت له (10000000) ده‌ملیۆن دینار.
4- دادگا بڕی ( 50000) په‌نجا هه‌زار دینار داده‌به‌زێنێت بۆ هه‌ررۆژێك كه حوكمدراوه‌كه به‌سه‌ری ده‌بات له شوێنی راگیركردن .
- ئه‌گه‌ر هاتوو تاوانه‌كه سزاكه‌ی پێبژاردن بوو ئه‌و كاته پێویسته له‌سه‌ر دادگا له‌كاتی نه‌دانی ئه‌و بڕه پاره‌یه حوكمبدات به حه‌پسكردن حوكمدراوه‌كه به پێوه‌رێك بۆ هه‌ر ( 50000) په‌نجا هه‌زار دینار رۆژێك بێت له بری پێبژاردن به‌و مه‌رجه‌ی نابێت بڕی پێبژاردن له‌ماوه‌ی حه‌پسكردن له هه‌موو بارودۆخێك له شه‌ش مانگ زیاتر بێت .
پارێزه‌ر/ نسار مسته‌قا
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18