riklam

هاتنی كۆمپانیا بیانیەكان بۆ هەرێمی كوردستان لەزیادبووندایە

کوردستان 10:21 PM - 2021-06-24
.

.

لێپرسراوێكی ژوورەكانی بازرگانی‌و پیشەسازی هەرێم  رایدەگەیەنێت  لەم ماوەیە سەردانی وەفدی بازرگانی نێودەوڵەتی بۆ كوردستان و پەیوەندی كۆمپانیاكانیان لەگەڵ بازرگانی هەرێم گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە،  پێشیوایە بوونی كۆمپانیای بیانەكان كاریگەری راستەوخۆ و ناراستەخۆی لەسەر جموجوڵی بازرگانی‌و رەخساندنی دەرفەتی كار دەبێت لە كوردستان.

ئەسكەندەر مەحەمەد بەرێوەبەری راگەیاندنی  یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی بەpukmediaی راگەیاند: سەردانی وەفدی بازرگانی وڵاتان و هاتنی كۆمپانیا بیانیەكان بۆ كوردستان دەستی پێكردۆتەوە و دواینجاریش كردنەوەی نوسینگەی ژووری بازرگانی  نێودەوڵەتی وڵاتی ئۆكرانیابوو كە لە لەهەفتەی رابردوو هەولێر كرایەوە .

وتیشی: لەگەڵ ئەوەی تاكو ئێستا پەیوندی بازرگانی هەرێم و وڵاتان نەگەیشتۆتە ئاستی بەرلە سەرهەڵدانی قەیرانەكان‌و شەڕی داعش، بەڵام  بەهۆی ئاسایی بونەوەی تاڕادەیەك لە رەوشی ئابووری‌و  سەقامگیری ئەمنی لەناوچەكە، ژمارەیەكی زیاتر لە لەوەفدی بازرگانی وڵاتان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە سەردانی  هەرێمی كوردستان بكەن، تاكو رێگا بۆ هاتنی كۆمپانیای وڵاتەكانیان خۆشبكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە وەك ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم پەیوەندی باشمان لەگەڵ  زۆربەی ژوورەكانی بازرگانی جیهان هەیە، لەمەدا ئەو پەیوەندیانە باشتر دەبێت، ئەمەش رۆڵی دەبێت لە پێشخستن و پتەوكردنی پەیوەندیە ئابوریەكان‌وبازرگانی و زیادبوونی هەلی كار لە كوردستان.


جێی ئاماژەیە جگە لە هۆكاری تەندروستی،  بەهۆی ئەو قەیرانە داراییانەی ساڵانی رابردوو  رووی لە هەرێم و ناوچەكە بەگشتی كرد، بووە هۆی كەمبونەوەی كۆمپانیا بیانیەكانە، بەهۆیەوە رێژەی بێكارلە هەرێمی كوردستان  تاڕادەیەك بەرزبێتەوە، بەو پێیەی وەک ئابورییناسان ئاماژەی بۆ دەکەن بوونی كۆمپانیای بیانەكان كاریگەری راستەوخۆ و ناراستەخۆی لەسەر بوژانەوەی ئابووری دەبێت.

PUKmedia هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket