riklam

كۆمەڵەی خوێندكاران داوایەك ئاڕاستەی پەرلەمان و حكومەت دەكات

کوردستان 09:39 PM - 2021-06-24
.

.


كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەبەیاننامەكەیدا داوا دەكات لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە بەهۆی ئەو دۆخەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو  بێ كارەبایی و چەندین دۆخی تر هاتووەتە ئاراوە بریاری دخول عام بۆ خوێندكارانی پۆلی 12 بدرێت.

دەقی بەیاننامە

‎بەڕێزان / پەرلەمانی هەرێمی كوردستان

‎سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران

‎وەزارەتی پەروەردە


‎سڵاوی زانست و خەبات!


‎سێكتەری پەروەردەو فێركردن، یەكێكە لە كۆڵەكە بنەڕەتییەكانی پێشكەوتنی كۆمەڵگەو، لەهەر كۆمەڵگەیەكدا ئەم پڕۆسەیە گرنگی تەواوی پێ نەدرێت و پشتگوێ بخرێت، كۆمەڵگەیەكی پاشكەوتوو، نەوەیەكی ناتەندروست و بێ سوود بەرهەم دێت.

‎ساڵانە لەم پرۆسێسەدا هەڵەی كوشندەو بە پلان ڕوو دەدات، ئەمساڵیش لە پرسیاری كۆتا تاقیكردنەوەی پۆلی (۹) ی بنەڕەتیدا، كە لە پڕۆگرامدا (٤) شاعیری كورد وەكو مەنهەج خوێندراون، كە ئەوانیش (وەلی دێوانە، پیرەمێرد، حاجی قادری كۆیی و هەژار موكریانی)ین، بەڵام تەنها هەژار موكریانی (۳۳)نمرەی لەسەر هاتوەتەوە، بۆیە ئێمە لە (كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان) پێمان وایە؛ سەرەڕای مەترسی دۆخی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆناو، بێ كارەبایی و نەبوونی ئامێری فێنككەرەوەی گونجاو و تەواو لە ناوەندەكانی خوێندن و، بارودۆخی ناهەمواری خوێندكار لەڕووی داراییەوە، ئەم هەنگاوانە جگە لە بێ ئەرزش كردنی پرۆسەكەو قورستركردنی باری سەرشانی خوێندكاران و شێواندنی مێژوو بۆ ئامانجێكی دیاری كراو هیچی تری لێ ناخوێندرێتەوە....بۆیە:

‎- داواكارین بەڕەچاوكردنی بارودۆخی نەخوازراوی خوێندن و خوێندكاران، بڕیاری (دخول عام) بدرێت و سەرجەم خوێندكارانی پۆڵی (١٢)ی ئامادەیی، بەشداربن لە تاقیكردنەوەی وزاری.

‎-   هەرچی زووترە لیژنەیەك لەپەڕلەمان و وەزارەتی پەروەردە پێكبهێنرێت، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبووەكان و كێشەی ئاماژە بۆ كراو، سەرباری هەڵە دووبارەكان كە بەمەبەست دەیانەوێ زیان لە پرۆسەی خوێندن و خوێندكاران بدەن.  



‎كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان

‎مەكتەبی سكرتاریەت

‎ PUKmedia بەیاننامە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket