riklam

تەندروستی عیراق هۆشداری دەدات

عیراق 09:33 PM - 2021-06-24
.

.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەیەكدا هۆشداری شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا دەدات.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەكەیدا ئاشكرایكردوە:" ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەعیراق لەبەرزبوونەوەدایەو ئەمەش مەترسی هاتنی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا دەكرێت لەوڵات".

ئەوەشی وتووە:" سەرەڕای كوتانی هاووڵاتیان بەڤاكسینی كۆرۆنا بۆ بەرزبوونەوەی بەرگری لەشیان بەڵام لەوڵاتانی دەوروبەرو جیهان ژمارەی تووشبووان بەردەوام لەبەرزبونەوەدایە".

رونیشكراوەتەوە:" بۆیە پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن و هەموو لایەك هەوڵی هوشیاركردنەوەی زیاتری هاووڵاتیان بدەن".

جەختیشكراوەتەوە:" بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق بەپشت بەستنە بەوئامارانەی كە رۆژانە لەپارێزگاكان تۆمار دەكرێن.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket