riklam

كازمی داوایەك لەهێزە ئەمنیەكان دەكات

عیراق 08:42 PM - 2021-06-24
.

.

سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا لەهێزە ئەمنیەكان دەكات، رێگربن لەتەقاندنەوەی بورجەكانی كارەبا لەعیراق.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە:" عیراق هەنگاوی باشی ناوە لە فراوانكردنی وزەی كارەباو هەنگاوەكان لەو پێناوە بەردەوامیان هەیە".

ئاماژەی بەوەشداوە:" بەڵام دووبارە  تەقاندنەوەی ئە وبورجانە دەستی پێكردوەو لەچەند پارێزگایەك روویداوەو زیان بەكارەبا گەیەنراوە".

جەختیكردوەتەوە:"  ئەو جۆرە كردەوانە كاریگەری لەسەر سەعاتەكانی پێدانی كارەبای هەبووە بۆ هاووڵاتیان، بۆیە پێویستە هێزە ئەمنیەكان هەوڵەكانیان زیاتر چڕبكەنەوە بۆ رێگەگرتن لەو كردەوانە".

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket