riklam

بەدواداچون بۆ زیادەرۆییەکانی کەرتی گەشتیاری دەکرێت

کوردستان 06:55 PM - 2021-06-24
.

.

ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم بەدواداچون بۆ کێشەی زیادەرۆیی لەبەنداوەکان و زێی بچوک دەکات.

لە ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کۆیەدا هاتوە ئەمڕۆ بە ئامادەبونی ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم و ئەکرەم ئەحمەد لە دیوانی قائیمقامیەت کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا بە مەبەستی بە دواداچون بۆ ئەو کەپەرە گەشتیاریانەی لە لایەن هاوڵاتیان و ماڵەکانی قەراغ ئاوەکان کراوەتە سەر موڵکی گشتی.

لەو بارەیەوە ئیسماعیل عوبدوڵڵا بەرێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: بڕیار دراوە لە کۆبونەوەکە بۆردێکی هاوبەش لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان پێک بهێندرێت بەتایبەت لە بەنداوی سماقولی و ئەو ناوچەیە ڕێکبخرێتەوە و وەک ناوچەیەکی گەشتیاری بناسێنرێت و هەڵمەتی بە بازارکردنی بۆ بکرێت.

وتیشی: دواتر لەڕێگەی یاداشتێکەوە بەدواداچون و کاری بۆردەکە بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.

PUKmedia کاروان نازم_کۆیە

photo_2021-06-24_17-48-58.jpg

photo_2021-06-24_17-48-57.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket