riklam

خۆراك و پێداویستی تەندروستی بەسەر ئاوارەكاندا دابەشدەكرێت

کوردستان 06:48 PM - 2021-06-24
.

.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران/ لقی سلێمانی، كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی فیدڕاڵ رایگەیاند: لەسەر رێنمایی ئیڤان فائق جابرۆ، وەزیری كۆچ و لەبەدواداچوونی عەلی عەباس جیهانگیر، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری لقەكانی پارێزگاكان و بەسەرپەرشتی سامر مەشكور بدێوی، بەڕێوەبەری لقی كۆچبەران لەسلێمانی، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، لقی سلێمانی، سەبەتەی خۆراك و پێداویستی تەندروستی بەسەر خێزانە ئاوارەكانی (كەمپی پەنابەرانی سوریا) لەباریكە دابەشكرد كە (424)خێزانی گرتبوەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، لە كەمپی ئاوارەكان لە قۆرەتووش، سەبەتەی خۆراك و پێداویستی تەندروستی بەسەر (108)خێزان و (11)بێوەژن و بەخێوكەردا دابەشكراون.

هەروەها لە (كەمپی ئاوارەكان لە عەربەت) سەبەتەی خۆراك و پێداویستی تەندروستی بەسەر (289) خێزان و (51) بێوەژن و بەخێوكەردا دابەشكراوە.


PUKmedia وەزارەتی كۆچ/ لقی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket