riklam

هاوپەیمانی كۆمەكی سەربازیی پێشكەشی پێشمەرگە دەكات

کوردستان 05:23 PM - 2021-06-24
.

.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021 رایگەیاند كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بڕێك ئازووقەو كەلوپەلی سەربازیی بەبەهای 655 هەزار دۆلار پێشكەشی هێزەكانی پێشمەرگە كرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لەراگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەستی PUKmedia كەوتووە، ئەوەشی راگەیاند: كە هێزەكانی هاوپەیمانان بەبەهای زیاتر لە 655 هەزار دۆلار ئازووقەو  كەلوپەلی سەربازیی پێشكەشی هێزەكانی پێشمەرگە كردووەو روونیشی كردەوە كە پرۆسەكە بەسەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدراوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئامانج لە پێشكەشكردنی ئەم كەلوپەل و ئامێرە سەربازییانە بۆ پشتیوانیكردنە لەعیراق لەئەركەكانیدا لەپێناو شكستپێهێنانی تیرۆرستانی داعش، جەختیشی كردۆتەوە كە ئەم هاوكارییانە بەشێكە لەبەرنامەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەچوارچێوەی سندوقی داراییدان بۆ مەشق و دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ رووبەڕوبوونەوەی تیرۆستانی داعش كە لەساڵی 2014ەوە جێبەجێ‌ دەكرێت.


PUKmedia شانەی راگەیاندنی ئەمنیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket