riklam

لقی بانکەکانی عیراق لە کوردستان دەکرێنەوە

ئابوری 05:16 PM - 2021-06-24
.

.

بەئامانجی بێبەشنەبوونی خەڵكی كوردستان لەوەرگرتنی قەرزی بانكی، گفتوگۆكان لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ كردنەوەی لقی بانكەقەرزدەرە عیراقیەكان لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرووەو ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت هیچ رێگریەكی سیاسی لەبەردەم كردنەوەی لقی ئەو بانكانە لە شارەكانی كوردستان نیە.

د.ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای سەردانی پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق بۆهەرێمی كوردستان كە لە هەفتەی رابردوو ئەنجامیدا، گفتوگۆ لەبارەی كردنەوەی لقی بانکە عیراقیەکان لە شارەکانی کورستان ئەنجامدراوە.

وتیشی: جگە لەوە ئێمە وەك نوێنەران كورد لە بەغدا، بەتایبەتی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵدەدەین سیستەمی بانكی لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانەوە یەكبخرێت، بۆئەو مەبەستە  كۆبونەوەمان لەگەڵ بەشێك لەو بانكانە ئەنجامداوە.

راشیگەیاند: لە عیراق  بانكەكانی TbI و رەشید و رافیدین قەرزبەهاوڵاتیان دەدەن، لەكاتی كردنەوەی لقەكانیان لە شارەكانی  كوردستان بێگومان  هاوڵاتیانی هەرێمیش لەو قەرزانە سوودمەند دەبن. هاوکات بانكەكان خۆشیان  قازانج دەكەن،

ئاماژەی بەوەشکرد؛ نەكردنەوەی لقی ئەو بانكانە لەکوردستان  تاکو ئێستا هیچ رێگریەكی سیاسی نیە، بەڵكو هۆكاركەی تەكنیكی و داراییە.

جێی ئاماژەیە ماوەی چەند ساڵێكە  هاوڵاتیان‌وفەرمانبەران لەناوچەكانی دیكەی عیراق  سوود وەرگرتنی قەرزلەو بانكانە وەردەگرن، كە بەمەبەستی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون و ئەنجامدانی پڕۆژە و كڕینی ئۆتۆمبێل و چەندین بواری تر بەكاری دەهێنن، كەچی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی لقی ئەو بانكانە لەو قەرزانە بێبەشكراون.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا_هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket