riklam

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وه‌ڵامی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌داته‌وه‌

کوردستان 05:14 PM - 2021-06-24
.

.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین وه‌ڵامی  شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "ئێمه‌ ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ین نرخی به‌نزین بكاته‌ (500) دینار به‌رمه‌رجێك بۆ كاتی نه‌بێت".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24-6, شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاند، به‌هۆی وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه‌ی حزبه‌كانه‌وه‌، نرخی به‌نزین گران بووه‌ و ئه‌وان نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین به‌ 500 دینار ده‌فرۆشێت.

له‌به‌رامبه‌ردا به‌رزان شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌په‌یامنێری PUKmedia ئاماده‌بوو ڕایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید له‌ توانایدا هه‌یه‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئێمه‌ ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ر به‌رێزێك ده‌كه‌ین نرخی به‌نزین بكاته‌(500) دینار به‌رمه‌رجێك بۆ كاتی نه‌بێت و به‌رده‌وام بێت".

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ر دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین له‌ لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه‌ به‌رده‌وام بێت جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌، به‌ڵام  ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیه‌تی پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن رێگه‌ نه‌ده‌ن و قبوڵی نه‌كه‌ن، چونكه‌ هاووڵاتیان له‌ بارودۆخێكی خراپدان".

ڕاشیگه‌یاند؛ ڕۆژانه‌ له‌شاری سلێمانی بڕی دوو 2 ملیۆن و نیو  لیتر به‌نزین به‌كار ده‌هێنرێت، گه‌ر ئه‌و به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وامیپێ ده‌دات ئه‌وا هاوكاری ده‌بین و ده‌ستخۆشی لێ ده‌كه‌ین.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket