riklam

ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای دژەتیرۆرەوە

کوردستان 05:13 PM - 2021-06-24
.

.

دەزگای دژە تیرۆر لەبارەی کەسێکەوە کەناسنامەی ساختەی دروست کردوەو بە ناوی دەزگای دژە تیرۆرەوە خۆی ناساندوە رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.


ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای دژەتیرۆرەوە................

ماوەیەکه کەسێکی گوماناوی و سیخوڕی سەر به دەوڵەت و حیزبێکی دیاریکراو، به پیلانی پێشوەختەی دەزگایەکی هەواڵگری، و لەڕێی تۆڕیکی پشتیوانیكراو لە پەیجی بێ دايكو باوك، سەرقاڵی چەواشەکردنی وەرگرانی میدیاییه وەو هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان دەدات. ئێمه پشت بەستوو
بە بەڵگەنامەکانی بەردەستمان، بە هەموو لايەك ڕادەگەیەنین دەزگای دژەتیرور هیچ کارمەند و ئەفسەرێکی نیه به ناوی (زاگرۆس جوهر صديق) ئەو ناسنامانەش کە بەناوی ناوبراوەوه بڵاوكراونەتەوه و گوایە ئەفسەره له دەزگاکەمان، به ڕوونی دیاره که ناسنامەی دروستکراوی ساخته و تەزویرن. بۆ نمونه و به زۆری فۆتۆشۆپ، لۆگۆی دەزگای دژەتيرۆر خراوەتە سەر ناسنامەی كۆمەڵەی ئەفسەرانی كەركوك! و دڵنيابن نە ئێوه و نه هیچ وەرگرێکی ژیر باوەڕ بە ناسنامەی لەم چەشنه ناکات.

بەڵام هەر بۆ دڵنیایی با هاونیشتمانیانی خۆشەویستی کوردستان ئاگاداربن کە دەزگای دژەتیرۆر لە ڕێی ناوەندی یاسایی تایبەتمەندەوە، سکاڵای خۆى لە سەر ئەو کەسه تۆمار کردووه، که به پیلانی پێشوەخته و به هۆی پێداگریی چەندجارەوه، هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان دەدات، ئێمه بەڵێنمان له لايەنه ياساييه دەرەكييه پەيوەندارەکان وەرگرتووه که بەمزوانه لەو ناوچەیەی تیایدا دەژی، دەستی یاسا بگەیەننە سەری.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەزگای دژەتیرۆر

PUKmedia

204653552_10158668716109398_6636009971092361733_n.jpg

203313385_194059685974703_3967121667523443005_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket