riklam

ژەنیاری جوانڕۆی باڵەبان: تۆڵەی باوکم دەسێنرێتەوە

ئەدەب وهونەر 05:07 PM - 2021-06-24
.

.

هونەرمەند جوانڕۆی باڵەبان دوای دیار نەمانی بە خنکێندراوی لە گوندێکی نزیک دێگەڵەی هەولێر دەدۆزرێتەوەو خێزانەکەشی داوای دۆزینەوەی بکوژەکە و سەندنی هەقیان دەکەن.

دوای ئەوەی شەوی ٢١ی ٦ی ٢٠٢١ هونەرمەند جوانڕۆی بالەبان  بە مەبەستی نان خواردن لە کاتی دەوامی فەرمیدا لە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێر مۆڵەت وەردەگرێت و دەچێتە دەرەوە دیار نامێنێت و لە رۆژی ٢٢ی٦ی ٢٠٢١  هونەرمەند به‌ده‌ستبه‌ستراوی له‌ نزیك گوندی (په‌لكه‌ڕه‌ش)كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان كه‌سنه‌زان و دێگه‌ڵه‌ بە خنکێندراوی دەدۆزرێتەوە.

جوانڕۆ کەریم قادر ناسراو بە جوانڕۆی باڵەبان  تەمەن (٤٤) ساڵ ئه‌ندامی تیپی جوق و مۆسیقای سه‌ربازی بوو، سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئینزیباتی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوکات ئەندامی لقی سلێمانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان و کۆمەڵەی ھونەری میللی کوردستان بوو.

خوشکێکی هونەرمەند دەڵێت: داوا لە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەکەین ئەو کەسەمان بۆ بدۆزنەوە کە ئەم تاوانەی ئەنجامداوەو برای ئێمەی کوشتوە تا بزانین هۆکارەکەی چی بووە.

دەشڵێت هەر لە سلێمانی هەتا هەولێر بەپێ ئەڕۆم هەتا هۆکاری کوشتنی براکەم بە ناهەق بزانم، چونکە کەسێک بوو دڵی کەسی نەهێشاندوەو بە ژیانی زیانی بۆ هیچ کەسێک نەبووە.

هاوکات ژەنیار جوانڕۆ باڵەبان کە کوڕی هونەرمەندە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت: باوكم دڵسۆزی هەموو كەسێك بوو وەبە دڵنیاییەوە ئەو كەسانەی ئەو كارەیان بەرامبەر باوكم كرد ئاشكرا دەبنو تۆڵەی دەسێندرێتەوە.


PUKmedia تایبەت

Capture.PNG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket