riklam

بلاسخارت: یونامی به‌رامبه‌ر كوشتنی چالاكوانان بێده‌نگ نابێت

عیراق 05:03 PM - 2021-06-24
.

.

جنین هنینس بلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یرانی 2021 گه‌یشته‌ شاری كه‌ربه‌لا.

ئاژانسه‌كانی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌، جینین هنینس بلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق گه‌یشته‌ شاری كه‌ربه‌لا.

راشیگه‌یاند: بلاسخارت له‌گه‌ڵ نسه‌یف خه‌تابی، پارێزگاری كه‌ربه‌لا كۆبۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌و دایكی شه‌هید ئیهاب ئه‌لوه‌زنی كۆبۆوه‌ كه‌ چالاكوانێكی مه‌ده‌نی و به‌شداربووییه‌كی خۆپیشاندانه‌كانی شاری كه‌ربه‌لا بوو كه‌ مانگی ئایاری رابردوو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرشی كرایه‌سه‌ری و تیرۆركرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی ئیهاب ئه‌لوه‌زنی، جینین بلاسخارت به‌ڵێنی هه‌موو پشتیوانییه‌كی به‌خانه‌واده‌كه‌ی داوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سته‌م و زۆردارییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌چالاكوانانی مه‌ده‌نی و خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت بێده‌نگ نابێت.
بلاسخارت ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری گرنگن به‌لای هاووڵاتیانی عیراقه‌وه‌ تاوه‌كو هاووڵاتیان متمانه‌یان به‌داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت لاواز نه‌بێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket