riklam

هه‌ولێر.. ته‌رمی دوو منداڵ له‌ گۆماوێكدا دۆزرایه‌وه‌

کوردستان 03:30 PM - 2021-06-24
.

.

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ته‌رمی ئه‌و دوو منداڵه‌ ته‌مه‌ن 12 ساڵانه‌ی كه‌ دوێنێ به‌ ناوه‌كانی (سیڤان مه‌حمود نادر) و (دلۆڤان سه‌باح مه‌جید) ون ببوون ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كیانیان له‌ گۆمێكدا له‌ نزیك مه‌لائۆمه‌ر دۆزرانه‌وه‌، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن چووبوونه‌ ئه‌و شوێنه‌ و خنكابوون.

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆیان له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و دوو منداڵه‌ ته‌مه‌ن 12 ساڵانه‌ی كه‌ دوێنێ به‌ ناوه‌كانی (سیڤان مه‌حمود نادر) و (دلۆڤان سه‌باح مه‌جید) ون ببوون،  ته‌رمی هه‌ردووكیان ئه‌مڕۆ له‌ گۆمێك له‌ نزیك مه‌لائۆمه‌ر دۆزرانه‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌و دوو منداڵه‌ به‌ مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن چووبوونه‌ ئه‌و شوێنه‌ و خنكابوون.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌ ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی مافب كه‌سی كراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia پۆلیسی هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket