riklam

بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو وه‌فدێكی عیراق له‌ توركیایه‌

عیراق 03:18 PM - 2021-06-24
.

.

به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی گرتنه‌وه‌ی ئاوی دیجله‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌، وه‌فدێكی عیراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان له‌ توركیایه‌ و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.

عه‌لی رازی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عیراق رایگه‌یاندوه‌، له‌ 3 ی ئه‌م مانگه‌وه‌ وه‌فدێكی ھونه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌ھدی ره‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ توركیان و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ به‌شه‌ ئاوی عیراق له‌ روباری دیجله‌ و دروستكردنی ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی ھاوبه‌ش له‌نێوان ھه‌ردوو وڵات، ھاوكات تاوتوێی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق ئاماده‌ی كردوه‌ و گره‌نتی به‌ردانه‌وه‌ی به‌شه‌ ئاوی عیراق ده‌كات له‌روباری دیجله‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو راشیگه‌یاندوه‌، مانگێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی سوریا كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌ و بڕیاریشه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ته‌موز له‌ به‌غدا یان دیمه‌شق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی سوریادا بكه‌ن و باس له‌ به‌شی ھه‌ردوولا له‌ ئاوی فوراتدا بكه‌ن، له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا دڵنیاییشی داوه‌ له‌ ئێستادا ئاوی گلدراوه‌ له‌ خه‌زان و به‌نداوه‌كان زۆر باشه‌ و به‌شی وه‌رزی كشتوكاڵی ھاوینه‌ ده‌كات.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket