هاوسه‌رۆكان: ده‌بێت گیانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتری قبوڵكردن ببووژێنینه‌وه
ی.ن.ک 02:56 PM - 2021-06-24.
بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی، ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ده‌باشان پێشوازیانكرد له خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی عه‌زم و سه‌ركرده‌ی دیاری سوننه‌كان.
له‌دیدارێكدا به‌گشتی دۆخی سیاسی، ئه‌منی و ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراق و ھه‌ماھه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی تاوتوێكران و بۆچوونیان له‌باره‌وه خرایه‌ڕوو .
ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی به‌له‌به‌رچاوگرتن و خوێندنه‌وه بۆ واقیعی سیاسی عیراق، ھه‌رێم، ناوچه‌كه و كێشمه‌كێش و ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نه‌خشه‌ڕێگای یه‌كێتییان بۆ دۆخی ئه‌مڕۆی عیراق خسته‌ڕوو ته‌ئكیدیان له‌چاره‌سه‌ركردنی سیاسییانه‌ی كێشه‌كان و زاڵبوون به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كان كرده‌وه و روونیانكرده‌وه دیالۆگی بونیادنه‌رانه‌ی نیشتمانی له‌نێوان ھێزه كوردی و عیراقییه‌كان به‌پێویستی ئه‌م قۆناغه ده‌زانین و به پرۆژه و دیدی ھاوبه‌ش و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌گشتییه‌كان ده‌توانین وڵاتێكی سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌ربكه‌ین. وه‌ك یه‌كێتی باوه‌ڕی ته‌واومان به‌كاركردنی پێكه‌وه‌یی ھه‌یه له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له به‌غدا تاوه‌كو خاڵه ھاوبه‌شه‌كانمان بپارێزین و گیانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتری قبوڵكردن ببووژێنینه‌وه و به‌ھه‌مووشێوه‌یه‌كیش سیاسه‌تی مه‌زھه‌بی، نه‌ته‌وه‌یی، زۆرینه و كه‌مینه و خۆسه‌پێنی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به‌ھۆكاری ناسه‌قامگیری و قوڵبوونه‌وه‌ی گرفت و كێشه‌كانی ده‌زانین .
له‌باره‌ی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ھاوپه‌یمانی كوردستان له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، ھاوسه‌رۆكان ھه‌ڵوه‌سته‌یانكرد و دووپاتیانكرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردن له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی وه‌ھا فه‌راھه‌مبكرێت كه‌ببێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی ھه‌مووان و خێروخۆشی بۆ وڵات.
راشیانگه‌یاند ھاوپه‌یمانی كوردستان ھه‌نگاوێكه بۆ یه‌كڕیزی نیشتمانیی كورد و ھه‌نگاونان بۆ یه‌كگوتاری و یه‌كخستنی توانا سیاسییه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.
دووپاتشیانكرده‌وه دوای ھه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رفه‌ت گونجاوه تاوه‌كو ھاوپه‌یمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ھێزه كوردستانی و عیراقییه‌كان له‌به‌ره‌یه‌كی فراوانی نیشتمانی كۆببینه‌وه و له‌سه‌ر پاراستنی به‌ھاباڵاكان سیاسه‌تێكی نوێ دابڕ‌ێژین و پێكه‌وه خزمه‌تی گه‌ل و وڵات بكه‌ین.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌رێم و ناوه‌ند و پابه‌ندبوون به‌رێكه‌وتنی ھه‌ردوولا به ناردنی شایسته‌داراییه‌كانی ھه‌رێم گفتوگۆی وردی له‌باره‌وه‌كرا و جه‌خت له‌به‌رده‌وامی گفتوگۆكان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كرایه‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18