riklam

ئاسایشی سلێمانی كەسێك بەئۆتۆمبێلێكی دزراوەوە دەستگیردەكات

کوردستان 12:21 PM - 2021-06-24
.

.

هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرت كە لەبەغدا دزراوەو هێنراوەتەوە هەرێم بۆ ئەوەی ساغبكرێتەوە، لەسەر رووداوەكەش تۆمەتبارێك دەستگیركراوەو دوای دۆزینەوەی ئۆتومبێلەش رادەستی خاوەنەكەی كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia رایگەیاند: هێزەكانمان لەدرێژەی كاروچالاكییەكانیدا، بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان، دوای ئەوەی ئۆتومبێلێكی جۆری (تویۆتا لاندكرۆز ستێشن) رەنگ رەش، لەخواروی عیراقەوە دەدزرێت و دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی ساغبكرێتەوە، تۆمەتبارێك دەستگیردەكات و ئۆتومبێلە دزراوەكەش دەدۆزێتەوە .

دەشڵێت: دوای ئەوەی 30ی 3ی 2021 لەشاری بەغدا ئۆتومبێلێكی جۆری تویۆتا لاندكروز ستێشن لە هاووڵاتی (صفا‌و محمد عبد جاسم) دەدزرێت و بەپێی زانیارییەكان ئۆتومبێلە دزراوەكە بەرەو هەرێمی كوردستان هێنراوە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەفەرمانی دادوەر و داڕشتنی پلانێكی ووردو كۆكردەنەوەی زانیاری ، توانیان  لەڕۆژی 21ی 6ی 2021  تۆمەتبارێك بەناوی (م.ر.غ) لەدایكبوی ساڵی 1991 كورد لەسەر ئەو تاوانە  دەستگیربكەن، دوای لێكۆڵۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكەدا، دانی بەوەداناوە كە ئۆتومبێلەكەی لەخواروی عیراقەوە بۆ هاتوەو بەبڕێكی كەمتر  لەنیوەی نرخەكەی كڕیویەتی لەبەر ئەوەی دزراو بووە.

رونیشیكردوەتەوە:  تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی  (٤٤٦) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا گیراوە، خاوەنی ئۆتومبێلە دزراوەكە  لەوتەیەكیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی دەڕبڕی، لە پای هەوڵ و ماندووبونیان دەستخۆشی لێكردن هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن . 

PUKmedia 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket