riklam

شارباژێڕ.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان 11:14 AM - 2021-06-24
.

.

له‌سنوری گوندی گا به‌راوی سه‌ر به‌قه‌زای ماوه‌ت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكه‌وه‌ به‌هاووڵاتیه‌كدا هاووڵاتیه‌كه‌ گیان له‌ده‌ستداو ئاگرێكی فراوانیش كه‌وته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان، كارمه‌ندانی به‌شی پۆلیسی دارستانی ماوه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یان پێگه‌یشت خۆیان گه‌یانده‌ شوێنی ئاگره‌كه‌و به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ دانیشتوانی گوندی ( گا به‌راو ) دوای هه‌وڵ و ماندونێكی زۆر توانیان ئاگره‌كه‌ بكوژێننه‌وه‌ .

په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه‌وه‌ هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو هه‌روه‌ها نزیكه‌ی ( 100 ) دۆنم له‌ پوش و پاوان و داری سروشتی سوتا .


PUKmedia په‌رستۆ عه‌لی / شارباژێڕ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket