riklam

لەدوو خوێندنگە پرسیاری تاقیكردنەوەكان گۆڕدران و 8 خوێندكاریش دەستگیركران

کوردستان 10:53 AM - 2021-06-24
.

.

لەدوو خوێندنگەی سلێمانی ژمارەیەك خوێندكار لەسەر دزینی پرسیاری تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاییەكان دەستگیركران و سەرجەم پرسیاری تاقیكردنەوەكانیش لەو دوو خوێندنگەیە گۆڕدراون و تاقیكردنەوەكان بەردەوامە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی PUKmedia لەدوو لێپرسراوی باڵای پەروەردەوە دەستیكەوتوە، لەهەردوو خوێندنگەی (هەكاری و نەوەی نوێ) كە دەكەونە سنوری پەرورەدەی رۆژهەڵاتی سلێمانییەوە، پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلە ناكۆتاییەكانی بۆ قۆناغەكانی (7، 8، 10)  لەدوای دەوامی رەسمی لەلایەن 8 خوێندنكارەوە كە بەدوو گروپ پەنجەرەكانی ئەو دوو خوێندنگەیانەیان شكاندوە پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكانیان دزیوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بوونی كامێرایی چاودێرییەوە لەو دوو خوێندنگەیە، سەرجەمی ئەو خوێندكارانەی ئەو كارەیان كردوە ناسراونەتەوەو هەرزوو كارەكەیان لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەو دوو خوێندنگەیەوە ئاشكرابوەو دەستبەجێ بڕیاریانداوە سەرجەمی ئەو پرسیارانەی دزراون هەڵبوەشێنرێنەوەو پرسیاری نوێ دانراوەتەوەو تاقیكردنەوەكان بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

ئەو لێپرسراوانەی پەروەردە ئەوەشیان بۆ PUKmedia ئاشكراكرد، كە رووداوەكە لەیەك كاتدا لەدوای دەوامی رەسمی كراوەو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانیشەوە لەسەر بنەمای كامێراكانی چاودێر لێَكۆڵینەوە دەستیپێكردوەو ئەو 8 خوێندكارەی لەهەردوو خوێندنگەكە پرسیارەكانیان دزیوە سەرجەمیان دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێكردوە.

PUKmedia تایبەت   

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket