riklam

به‌كارهێنه‌رێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێت

کوردستان 10:46 AM - 2021-06-24
.

.

ئاسایشی شاره‌زوور رایگه‌یاندوه‌، به‌ شه‌ونخونی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان و له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ چڕو به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ، بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره‌ عه‌قڵیه‌كانه‌وه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی له‌‌ماوه‌كانی پێشوودا  به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر ، هێزه‌كانمان  به‌ كار هێنه‌رێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری  به‌ناوی (ع . ع . م)ده‌ستگیركرد ‌ ، دواتر دۆسیه‌ی بۆ كرایه‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌  به‌ڕێز دادگای كه‌تنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌رواری (23/6/2021) بڕیاریدا به ‌سزادانی  به‌ زیندانی كردن بۆ ماوه‌ی (1)یه‌ك ساڵ به‌ پێی مادده‌ی (30) له‌ یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره‌ عه‌قڵیه‌كان.

PUKmedia به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان

0202.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket