riklam

رۆمانی كچانی دووكه‌ڵ و ئاگر بڵاوده‌كرێته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 09:21 AM - 2021-06-24
.

.

ئێواری رۆژی ،23-6-2021 له‌هۆڵی مه‌لا مه‌حمود بایزید له‌هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌كادیمیای كوردی ، مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو به‌بۆنه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆمانی ،كچانی دووكه‌ڵ و ئاگر له‌نوسینی، كچه‌ كورد، ئاڤا هۆما به‌زمانی ئینگلیزی و نووسه‌ر شه‌فیق حاجی خدر كردیویه‌ به‌كوردی.

ئه‌و مه‌راسیمه‌ هه‌ریه‌ك له‌نوسه‌ران ،گۆران سه‌باح و عه‌بدولخالق یه‌عقوبی سه‌باره‌ت به‌ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه‌و كاری وه‌رگێران دوان، هه‌روه‌ها له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا ،په‌یامی ده‌نگی ،نوسه‌ر ئاڤا هۆما بۆ وه‌رگێڕانی رۆمانه‌كه‌ی ده‌سخۆشی له‌ وه‌رگێر، شه‌فیق حاجی خدری كردو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست، له‌لایه‌كی تره‌وه‌، شه‌فیقی وه‌رگێر كورته‌ باسێكی كاری وه‌رگێرانه‌كه‌ی كرد له‌په‌یوه‌ندیدا بووه‌ له‌گه‌ڵ نوسه‌ر تا ره‌زامه‌ندی ده‌ربریووه‌.

رۆمانه‌كه‌ باس له‌ ئێش و ئازاره‌كانی گه‌لی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان ده‌كات و له‌كۆتایدا رۆمانه‌كه‌وچه‌ند رۆمانێكی تری وه‌رگێره‌ داشكاندن خرایه‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.


PUKmedia سه‌باح شوكر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket