riklam

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی:قەیرانی دارایی تێپەڕیوەو دەبێت لێبڕینی مووچە نەمێنێت

کوردستان 08:57 AM - 2021-06-24
.

.

سەرۆكی فراكسیۆنی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: ئێستا قەیرانی دارایی تێپەڕیووەو كاتی ئەوە نەماوە مووچەی فەرمانبەران لێی ببڕدرێت. دەشڵێت: لێبڕین و پاشەكەوتی مووچە هەمووی نایاسایی بووەو پشتی بەیاسا نەبەستوەو بەبڕیارو رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بووە. 

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەلەمانی كورستان لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ PUKmedia كە بەچەند بەشێك بڵاودەكرێتەوە، لەبارەی دۆخی دارایی هەرێم، راگەیاند: هەركاتێك هەرێم توشی قەیرانی دارایی بوەتەوە بەتایبەت لە 2014ەوە تائێستا بیركردنەوەی حكومەتی هەرێم وابووە دەست بۆ مووچەی فەرمانبەران بەرێت، هەموو ئەمانەش لە لێبڕین و پاشەكەوتی مووچە هەمووی نایاسایی بووە.

دەشڵێت: هیچ كام لەبڕیارەكان لەبارەی پاشەكەوت و لێبڕین و دواكەوتنی مووچە پشتی بەیاسا نەبەستوەو بەبڕیارو رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بوە.

وتیشی: ئێستا روو لەوەیە قەیرانی دارایمانە تێپەڕاندوە،لەبەرئەوەی یەكەم سەرچاوەی داهاتیش نەوتە رۆژانە حكومەتی هەرێم  بەڕەسمی 460 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، نرخی نەوت بەرزە و دۆلاریش بەهاكەی بەرزەو بەهۆیەوە حكومەتێكی هەرێم لەڕێی گۆڕینەوەی داهاتی نەوتەوە كە دۆلارە بەدینار بڕێكی زۆر پارەی دەستدەكەوێت، هەروەها عیراقیش بڕیاریداوە 200 ملیار دینار بنێرێت، بۆیە ئێستا قەیرانی دارایی تێپەڕیوەو كاتی لێبڕین لە مووچە نەماوە.

PUKmedia گۆران وەهاب 

 

دەقی چاوپێكەوتنەكە بەڤیدیۆ 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket