riklam

ئـەمڕۆ لـە مـێژوودا

جیهان 08:31 AM - 2021-06-24
.

.

رووداوەكان:

109: ئیمبراتۆری رۆمانی (تراجان) جۆگەی (تراجان)ی دروستكرد، كە جۆگەیەكە دروستكرا بۆ گواستنەوەی ئاو لە دەریاچەی براچیانوی باكوری خۆرئاوای رۆما.

1340: شەڕی هویس لە نێوان فەرەنسە و بەریتانیا.

1374: ئوسكوتلەندیەكان هەرەسیان بە ئینگلیزەكان هێنا لە شەڕی بانوكیبرن و سەربەخۆیی ئوسكوتلەندەیان راگەیاند.

1497: جون كابوت لە دوورگەی نیوفاونلاندی كەنەدی دابەزی، تا ببێت بە یەكەمین دۆزەرەوەی ئەوروپی دوای فایكنج.

1529: مۆركردنی پەیماننامەی ئاشتی بۆ كۆتایی هاتنی جەنگی ئەهلی لە سویسرا.

1717: دامەزراندنی یەكەمین مەحفەلی ماسۆنی لە لەندەن.

1839: جەنگی (نەسیب) لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و والی میسر محەمەد عەلی پاشا كە بە شكستی عوسمانیەكان تەواوبوو و دەرگای كردەوە لە بەردەم ئیبراهیم پاشا بۆ گەشتن بە پایتەختی دەوڵەتی خەلافەت ئەگەر تەداخولی ئەوروپا نەبوایە.

1859: شەڕی (سولفرینو) لە نێوان فەرەنسە و نەمسا كە هۆكاری راستەوخۆ بوو بۆ دامەزراندنی خاچی سوور لەسەر دەستی (جان هنری دونانت)ی سویسری.

1910: یابان هێرشی كردە سەر كۆریا.

1932: سەربەخۆیی و راگەیاندنی دەستور لە تایلەند.

1957: دروستكردنی یاریگای نوكامب لە ئیسپانیا.

1963: زنجبار ئۆتۆنۆمی بەدەست دەهێنێت لە ژێر وەسایەی ئینگلیزی.

1976: یەكگرتنەوەی هەردوو بەشەكەی ڤیەتنام.

1977: هەڵبژاردنی (حەسەن جولید) بە سەركۆماری جیبۆتی كە یەكەمین سەرۆكی ئەو وڵاتە بوو.

1978: تیرۆركردنی سەرۆكی كۆماری یەمەنی  (ئەحمەد حسێن غەشمی) لە رێگای نامەیەكەوە كە بۆمبڕێژكرابوو لە لایەن سەرۆكی كۆماری یەمەنی دیموكراتی میللی بۆی نێردرابوو.

1983: كۆتایی پەیوەندی نێوان سوریا و رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی.

1985: گەستی ئاسمانی دیسكێڤەری بەرەو ئاسمان كەوتەڕێ كە ئەمیر سوڵتانی كوڕی سەلمان یەكێك بوو لە سەرنشینانی.

1992: گەڕانەوەی حیزبی كاری ئیسلامی بۆ دەسەڵات.

1993: كوردەكانی باكوری كوردستان هێرشیان كردە سەر باڵیۆزخانە و دامەزراوە توركەكان لە ئەوروپا بەتایبەتی لە ئەڵمانیا.

2002: تەقینەوەی بۆمبێك لە بازاڕی (دەوەن)ی شاری هەڵەبجە كە تەنها زیانی  چەند دوكانێكی لێكەوتەوە.

2004: لە ئاكامی زینجیرەیەك كاری تیرۆریستی لە بەغداد و موسڵ و بەعقوبە و رومادی 100 كەس كوژران و 250 كەسیش برینداربوون.

2007: لە 61 هەمین دانیشتنی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق حوكمی كۆتایی 6 لە تاوانبارانی شاڵاوەكانی ئەنفال راگەیەنرا و دادگا حوكمی لەسێدارەدانی بەسەر هەریەك لە تاوانباران (عەلی حەسەنە مەجید و سوڵتان هاشم ئەحمەد و حسێن رەشید تكریتی) دا سەپاند و هەریەك لە تاوانباران (فەرحان موتلەگ جەبوری و سابیر عەبدولعەزیز دوری) بە زیندانی هەتاهەتایی حوكمدران و (تاهیر تۆفیق عانی) یش بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەواوەتی ئازادكرا.

2010: ژنە جێگری سەرۆكی حكومەتی ئوسترالی (جۆلیا گیرالد) بوو بە سەرەك وەزیران دوای لابردنی سەرەك وەزیران (كیفین رود) لە پۆستەكەی لە هەوڵێكی حیزبی كرێكارانی دەسەڵاتدار بۆ دووركەوتنەوە لە شكستی هەڵبژاردنی گشتی و بەو شێوەیە گیرالد بوو بە یەكەمین ئافرەت كە پۆستی سەرەك وەزیرانی ئوسترالیا بگرێتە دەست.

2012: لیژنەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی میسری سەركەوتنی پاڵێوراو (محەمەد مورسی) راگەیاند بە سەرۆكی وڵات، و بوو بە یەكەمین سەرۆك دوای شۆڕشی 25ی ینایەر.

 

لەدایكبوون:

1753: ولیام هال، حاكمی هەرێمی میشیگان (ویلایەتی میشیگانی ئێستا) و براگادیر جەنەڕاڵ لە سوپای ئەمریكی.

1850: لۆرد هربرت كچنەر، سەركردەی سەربازی بەریتانی.

1883: فیكتۆر هس، زانای فیزیای نەمساوی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1936ز.

1888: گیریت ریتفیلد، ئەندازیاری تەلارساز و دیزاینەری هۆڵەندی.

1895: جاك دمبسی، یاریزانی مشتەكۆڵەی ئەمریكی.

1918: سەلاح نەزمی، ئەكتەری میسری.

1924: میلاد حەنا، ئەندازیار و بیریاری رامیاری میسری.

1927: مارتن بیرل، زانای فیزیای پۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1995ز.

1954: ئەحمەد عەبدولعەزیز، ئەكتەری میسری.

1959: میشال فیرعەون، سیاسەتمەدار و پیاوی ئاینی لوبنانی.

1961: ئیان گلین، ئەكتەری ئوسكوتلەندی.

1965: تغرید فەهمی، ژنە ئەكتەری میسری.

1966: ئەدریان شیلی، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1969: سابو منگومینی، یاریزانی تۆپی پێی باشوری ئەفریقیا.

1978: لویس گارسیا، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

1978: خوان رومان ریكیلمی، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.

1978: شونسوكو ناكامورا، یاریزانی تۆپی پێی یابانی.

1980: سیسینهو، یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی.

1982: كیفن نولان، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

1987: لیونیل میسی، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.

1989: غادە الزدجالی، ژنە ئەكتەری عومانی.

1992: دیفید ئەلابا، یاریزانی تۆپی پێی نەمساوی.

 

وەفات:

1768: ماریا لیزینسكا، ژنی مەلیك لویسی پانزەهەم، مەلیكی فەرەنسە.

1908: جروفر كلیفلاند، سەرۆكی بیست و دووەم و بیست و چوارەمی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

1978: ئەحمد حسین الغشمی، سەرۆكی چوارەمی كۆماری عەرەبی یەمەنی.

2000: مەلا سەید عەزیز نەقشبەندی، زانای ئاینی كورد.

2012: یوسف داوود، ئەكتەری میسری.

2012: میكی روكی، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

 

جەژن و بۆنەكان:

جەژنی نیوەی هاوین لە ئینگلتەرە.

 

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket