riklam

هەولێر..217 هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا بەستراون

کوردستان 11:58 PM - 2021-06-23
.

.

كارەبای هەولێر زانیاری لەبارەی تەواوكردنی پڕۆسەی بەستنی پێوەری كارەبای زیرەك بۆ سەرجەم شوێنەكان دەخاتەروو، باس لەوەش دەكات بەدانانی ئەو پێوەرە گۆرانكاری لەدابەشكردنی كارەبای نیشتیمانی دەكرێت.

حسێن  حەمەد بەڕێوەبەڕی گشتیی دابەشكردنی  كارەبای هەولێر بە PUKmedia ی   راگەیاند:  تا ئێستا 217 هەزار پێوەری زیرەك لە سنووری پارێزگای هەولێر بەستراون، بۆ ئەو مەبەستە مانگی رابردوو بۆ 93 هەزار هاوبەشی كارەبا لە رێگەی خوێندنەوەی  پێوەری زیرەكەوە پسولەیان بۆ چاپكرا.وە

وتیشی: بەستنی پێوەری زیرەك بەردەوامە، بەجۆریك لە مانگەكانی داهاتوو، تەواوی پێوەرە زیرەكەكانی بەستراو كارا دەكرێن.

حسێن حەمەد لەبارەی گرنگی پێوەری زیرەك وتی:  یەكێك لە پرۆژە ستراتیژییەكانی وەزارەتی كارەبا ئەوەیە كە هاوڵاتی بەپێی خواستی راستەقینەی خۆی كارەبا بە كاربێنێت و زێدەرۆیی تێیدا نەكات، ئەو خاستەش لە رێگای پێوەرێكی لەو جۆرە دێتە دی.



PUKmedia   بیلال بارزان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket