riklam

داوای پاراستنی كرێكاران له‌وه‌رزی گه‌رما ده‌كرێت

کوردستان 10:41 PM - 2021-06-23
.

.

وه‌رزی گه‌رمای هاوین و كاركردنی كرێكارانی رۆژانه‌ له‌به‌ر تیشكی خۆر سه‌ندیكاكانی كرێكارانی هێناوه‌ته‌ ده‌نگ، داوا له‌خاوه‌نكاروپڕۆژه‌كان ده‌كات كاتی كاركردن بۆ ئێواره‌ بگۆڕێت ‌و پێداویستی فێنكه‌ره‌وه‌ و شوێنی سێبه‌ر بۆ كرێكاران ته‌رخان بكه‌ن.

حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌رزی گه‌رمای به‌تینی ئێستای كوردستان واده‌كات كرێكارانی رۆژانه‌ له‌كاتی كاركردن زیانی زۆری ته‌ندروستیان پێبگات، بۆیه‌ ئێمه‌وه‌ك سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان داوای دابینكردنی پێداویستی فێنكه‌ره‌و و گۆڕینی كاته‌كانی كاركردنمان كردووه‌ .

وتیشی: زۆرجار به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كرێكاران توشی بێهۆشی و له‌ده‌ستدانی تواناكانی كركردن ده‌بنه‌وه‌، به‌شێكی زۆریش له‌كرێكاران به‌ناچاری ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.

راشیگه‌یاند: له‌رووی یاساییه‌وه‌ ناتواندرێ خاوه‌نكار ناچار بكرێت كاتی كاركردن له‌به‌یانیه‌وه‌ بۆ ئێواره‌ بگۆڕێت، له‌هه‌مان كاتیش رێگرنیه‌، بۆیه‌ ده‌كرێ به‌ رێكه‌وتنی هه‌ردوولا و به‌هاوكاری سه‌ندیكای كرێكاران ئه‌و كاره‌ بكرێت، چونكه‌ له‌یاسای 4ی ساڵی 2021ی په‌رله‌مانی كوردستان هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ مافی كرێكارانی رۆژانه‌ی نه‌كردوه‌.

حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: جگه‌ له‌وه‌زری گه‌رما به‌ گشتی پێویسته‌ شوێنی كاركردنی كرێكاران گونجاوبێت بۆ مرۆڤ، به‌تایبه‌تی له‌كاتی پشودان  و ناخواردن، هه‌روه‌ها پێویسته‌ ده‌رمانخانه‌ی و تیمی پزیشكی نزیكبێت له‌ كرێكاران، به‌ڵام له‌لایه‌ن زۆر له‌ خاوه‌نكاره‌كان وه‌كو پێویست ئه‌و پێداویستانه‌ دابیناكرێت.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا - هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket