riklam

وه‌رگه‌ڕانی پاسێك مردن و برینداربوونی 24 ڕۆژنامه‌نووسی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

کوردستان 09:12 PM - 2021-06-23
.

.

به‌ هۆی له‌ده‌ستدانی ستۆپ پاسێك له قه‌زای نه‌غه‌ده‌ له  پارێزگای ورمێ وه‌رگه‌ڕا و له‌ ئه‌نجامدا دوو ڕۆژنامه‌نووس مردن و 22 ڕۆژنامه‌نووسی دیكه‌ بریندار بوون.

سه‌رهه‌نگ پاكدڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای نه‌غه‌ده‌ له‌ پارێزگای ورمێ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پاسێك كه‌ هه‌ڵگری 24 ڕۆژنامه‌نووس بووه‌ و ویستوویانه‌ سه‌ردانی ده‌ریاچه‌ی ورمێ بكه‌ن له‌ نزیك تونێلی كانی سێو له‌ قه‌زای نه‌غه‌ده‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا دوو ڕۆژنامه‌نووس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 22 ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار بریندار بوون.

پاكدڵ هۆكاری وه‌رگه‌ڕانی پاسه‌كه‌ی بۆ له‌ده‌ستدانی ستۆپ گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسی ئیسنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket